هه‌موو ئافره‌تێكی ماڵه‌وه به‌رهه‌می خۆراكی به‌ستووی هه‌یه كه بۆ هه‌موو حاڵه‌تێكی له‌ناكاو هه‌ڵیده‌گرێت، واته ئه‌گه‌ر به‌په‌له بێت بۆ دروستكردنی خواردنه‌كه‌ی، ئه‌وكات به‌رهه‌مه‌كان له به‌رده‌ستدا ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان ناتوانرێ به‌ستوو بكرێن، چونكه هه‌ندێكیان دوای به‌ستن ده‌بنه ژه‌هر.
هه‌ندێك به‌رهه‌می خۆراكی پێشنیار ده‌كرێت نه‌خرێنه ساردكه‌ره‌وه، چونكه به‌شێك له پێكهاته‌كانی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و شێوه و تامیان ده‌گۆڕێت، هه‌رچه‌نده به‌شێكیان سووده‌كانیان له ده‌ست ناده‌ن، وه‌ك خه‌یار و قه‌یسی و كووله‌كه و په‌تاته و سه‌وزه‌ی گه‌ڵادار و كاهوو و شیر و ماست. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م مادانه ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی ئاویان تێدایه، كاتێك ده‌توێنه‌وه شل ده‌بن و تامه‌كانیان ده‌گۆڕێت.
تا ئێسته مشت‌ومڕ به‌رده‌وامه له‌سه‌ر زیان و سووده‌كانی به‌ستنی سه‌وزه و میوه. بێگومان ئه‌م به‌رهه‌مانه ڤیتامینه‌كان و كانزا و ماده خۆراكییه پێویسته‌كان ده‌پارێزن .
پێویسته پێش هه‌ڵگرتنی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان، بشۆرێنه‌وه و وشك بكرینه‌وه، بخرێنه ناو كیسه و ده‌فره‌وه
ئه‌و خۆراكانه‌ی كه دوای به‌ستن ده‌بنه
ژه‌هر بریتین له:
هێلكه
پسپۆڕ سێرگی لاپاتین ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له كاتی به‌ستنی هێلكه، سپێنه‌ی هێلكه‌كه فراونتر ده‌بێت و ده‌بێته هۆی دروستبوونی درز له توێكڵه‌كه‌یدا، له ڕێیه‌وه میكرۆب و به‌كتریا ده‌توانن بچنه ژووره‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر پێویست بوو بۆ خواردنه‌كه‌ت هێلكه‌كان به‌ستوو بن، ده‌بێت زه‌ردێنه‌كه و سپێنه‌كه‌ی تێكه‌ڵ بكرێت و بخرێته ناو ده‌فرێكی تایبه‌ته‌وه به ته‌واوی داخراو بێت، ئه‌وكات له‌ناو ساردكه‌ره‌وه‌دا دابنرێ . هه‌روه‌ها ده‌توانرێت هه‌ریه‌كه له سپێنه و زه‌ردێنه‌كه له یه‌ك جیا بكه‌یته‌وه، به‌م شێوه‌یه له‌ناو ساردكه‌ره‌وه هه‌ڵیبگریت .
په‌نیری نه‌رم
په‌نیری نه‌رم كاتێك له‌ناو ساردكه‌ره‌وه‌دا ده‌یبه‌ستێت، تایبه‌تمه‌ندیی پێكهاته‌كه‌ی و تام و كوالێتی ده‌گۆڕێت، دواتر له‌ژێر كاریگه‌ریی پله‌ی گه‌رمی نزمدا درزی تێدا دروست ده‌بیت و ده‌بێته شوێنی زیادبوونی به‌كتریا.
گۆشت به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه
هه‌رگیز ڕێنوێنی به خه‌ڵك نادرێت له‌وه‌ی كه ماده‌كان بۆ جاری دووه‌م دووباره له‌ناو به‌فرگردا دابنرێ، به‌تایبه‌تی گۆشت به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه و ماسیش، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌كتریاكانی هه‌ڵگری نه‌خۆشی و ڤایرۆسه‌كان زۆر ده‌بن، هه‌روه‌ها پرۆتینی ناو گۆشته‌كه له ئه‌گه‌ری دووباره به‌ستنه‌وه‌ی سوودی خۆی له ده‌ست ده‌دات.
باشتر وایه به‌رهه‌مه به‌ستووه‌كان بۆ ماوه‌ی جیاواز بهێڵرێته‌وه له‌ناو ساردكه‌ره‌وه‌دا: میوه نۆ تا 12 مانگ ؛ خواردنی كوڵاو یه‌ك تا سێ مانگ؛ سه‌وزه‌واته‌كان سێ تا 12 مانگ؛ شیرینی یه‌ك تا سێ مانگ.
پێویسته پێش هه‌ڵگرتنی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان، بشۆرێنه‌وه و وشك بكرینه‌وه، بخرێنه ناو كیسه و ده‌فره‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێت ته‌واو پێگه‌یشتبن و بخرێنه ناو دوو كیس یان ده‌فری تایبه‌ته‌وه.