شیعرێکی یوسف مەنتك لە کتێبی ساڵی شیعری ئەڵمانیدا چاپ کرا

:: PM:04:18:25/01/2023 ‌
شیعری "ئێوارانی ڕاین" لە نووسینی شاعیری تاراوگەنشین یوسف مەنتك، لە ئەنتۆلۆجیای كتێبخانەی فرانكفۆرت، "كتێبی ساڵی شیعری نوێ بە ناوی شیعر و كۆمەڵگە ساڵی 2023"  لەلایەن دەزگەی كۆمەڵگەی برێنتانۆ فرانكفۆرت ماین، چاپ و بڵاو كرایەوە. 

مەنتک بە"وشە"ی راگەیاند، ئەم ئەنتۆلۆجیایە 2050 شیعر لە دووتوێی 624 لاپەڕە لە خۆ دەگرێت، یەكێك لە گەورەترین و ناسراوترین ئەنتۆلۆجیای شیعرییە لەسەر ئاستی دنیا. 

ئەم بەرگە لەلایەن كتێبخانەكانی دەوڵەت لە میونشن و بەرلین و كتێبخانە نیشتمانییەكانی فرانكفۆرت و ڤیەننا و پاریس و كتێبخانەی كۆنگرێس لە واشنتن، دانراوە و بەڵگەدار كراوە. بەهای بەشدارییەكان و گرنگیی نووسەرە دۆكیومێنتكراوەكان ڕێكدەخات و دۆكیومێنت دەكات. 

یوسف مەنتک دیوانێكی شیعری بە ناوی "ئێوارانی ڕاین" بە زمانی ئەڵمانی لە ساڵی 2022 چاپ و بڵاو كراوەتەوە، ئەو شیعرە ساڵی ڕابردوو لە ئەنتۆلۆجیای ژمارە 12 ی دەزگەی چاپ و بڵاوكردنەوەی نۆڤوم، لەگەڵ شیعری "شێتەكانی هەولێر" بڵاو كراوەتەوە.

 تا ئێستە بەرهەمەكانی شاعیر لە چەندان ئەنتۆلۆجیای ئەڵمانی بڵاو كراونەتەوە و بەشداری چەندان فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی كردووە. شایانی گوتنە شیعرەكانی مەنتک بۆ سەر زمانی كوردی شێوەزاری كرمانجی، عەرەبی، ئەڵمانی و فارسی هاتوونەتە وەرگێڕان.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د