دۆلار دابەزی

:: PM:01:50:27/01/2023 ‌
نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی كوردستان و عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی تا ئێستەیش هۆكارەكەی نادیارە، تەنیا هۆكارێك دەبندرێ‌ ئەوەیە خەڵكی دۆلار ناكڕن.

ئەمڕۆ هەینی 27ـی كانوونی دووەم، عەبدولرەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەی دراو گۆڕینەوە لە هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆوە نرخی دۆلار رووی لە دابەزین كردووە و بۆرسە و بانكی ناوەندیش داخراون.

زیاتر گوتی، تەنیا ئەوەی تێبینی دەكرێ‌ لە بازاڕ ئەوەیە هاووڵاتییان كەمترین خواستیان هەیە لەبارەی كڕینی دۆلار و نایكڕن وەكو ڕۆژانی پێشوو.

بە گوتەی ئەو دۆلار فڕۆشە نرخی دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و لە هەریمی كوردستان 100 دۆلار بە 161 هەزار دینارە و لە بەغدا بە 160 هەزار دینارە، ئەو نرخەش لە كاتێكە بەیانی ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 163 هەزار دینار بوو.



وشە - رامیار جەواد