"ڕۆژمێری 120 ڕۆژه‌ی شۆڕشی ژینا" له ئاماده‌كردنی شارۆخ ئارژه‌نگی له دووتوێی 140 لاپه‌ڕه‌دا له ناوه‌ندی 49 كتێب چاپ كرا.
له‌مباره‌وه شارۆخ ئارژه‌نگی، به "وشه"ی گوت، ئه‌م رۆژمێره به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و ره‌نگاوڕه‌نگ و به‌وردی و تۆكمه له چاپ دراوه، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 120 رۆژ به‌سه‌ر شۆڕشی ژینادا.
زیاتر گوتی، له‌ناو ئه‌م رۆژمێره‌دا وێنه و ناوی ته‌واوی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه گیانی خۆیان به‌خت كرد بۆ وڵاتیان و له‌گه‌ڵ كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌یان، هه‌روه‌ها وێنه‌ی چه‌ند شه‌هیدێكی تری نه‌ته‌وه‌كانی تری تێدایه.
ئه‌و نووسه‌ره روونیشی كرده‌وه كه له داهاتوودا هه‌وڵ ده‌ده‌ین، وێنه و ژیاننامه‌ی ته‌واوی ئه‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رزانه كۆ بكه‌ینه‌وه كه له سه‌روبه‌ندی شۆڕشی ژینادا گیانیان به‌خت كردووه و له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه كوژراون.
ڕۆژمێری 120 رۆژه‌ی شۆڕشی ژینا، له ئاماده‌كردنی شارۆخ ئارژه‌نگی له دووتوێی 140 لاپه‌ڕه‌دا له ناوه‌ندی 49 كتێب چاپ كرا، به‌مزووانه ده‌كه‌وێته كتێبخانه‌كانه‌وه.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د