سێ تۆمه‌تبار كه زیاتر له ملیارێك دیناریان سپی كردووه‌ته‌وه گیران، یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ژنی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه بووه كه كاری ساغكردنه‌وه‌كه‌ی پاره‌كه بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 31ی كانوونی دووه‌م، ده‌سته‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، "سێ تۆمه‌تبارمان گرتووه كه پێوه‌ندییان به تۆمه‌تباری چوارم هه‌بووه كه به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی باج بووه و گیراوه، ددانی به‌تاوانه‌كه‌ی ناوه".
سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كه تۆمه‌تبار بوو به دزینی 16 ملیار دینار، له‌لایه‌ن دادگاوه ئازاد كرا، كاتێك ژنه‌كه‌ی ته‌نیا چوار ملیار دیناری گه‌ڕانده‌وه بۆ حكوومه‌ت
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان كه به‌ڕێوه‌به‌ر بووه، ژنه‌كه‌ی دروستكه‌ری پێوه‌ندییه‌كان بووه بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره و ساغكردنه‌وه‌ی دۆلاره‌كه.
ده‌سته‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی روونی ده‌كاته‌وه، ملیارێك و 227 هه‌زار دینار "نه‌قدی"ی عێراقییان پێ گیراوه. بڕی 556 هه‌زار و 900 دۆلاریشیان گرتووه له‌گه‌ڵ بڕێكی زۆر له زێڕ".
ده‌سته‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له‌ناو به‌ڵگه‌نامه‌كان كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، 11 به‌ڵگه‌نامه‌ی نووسینگه‌ی خانووبه‌ره كه نۆیان له ناوخۆن و به‌هاكه‌یان زۆره، تۆمه‌تبار ددانی به‌وه ناوه كه سێ ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلاری به‌شێوه‌ی نه‌قدی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردووه. دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه كه تۆمه‌تباره‌كان به‌پێی ماده‌ی 36 له یاسای سپیكردنه‌وه‌ی پاره، راده‌ستی دادگا كراون.
له ماوه‌كانی رابردوودا سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كه تۆمه‌تبار بوو به دزینی 16 ملیار دینار، له‌لایه‌ن دادگاوه ئازاد كرا، كاتێك ژنه‌كه‌ی ته‌نیا چوار ملیار دیناری گه‌ڕانده‌وه بۆ حكوومه‌ت، هاوكات نوور زاهیر كه‌سێكه له هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق و ده‌ستی هه‌بوو له دزینی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره‌كه، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌ویش به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه.