به‌پێی ئه‌وه‌ی میدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا له پلانیدایه بۆ یه‌كه‌مین جار مووشه‌كی دوورهاوێژ بۆ ئۆكراینا بنێرێ. له‌لایه‌كی تریشه‌وه دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندبوو كه ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌ی "ئێف 16" بۆ ئۆكراینا نانێرێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كی شوبات له‌سه‌ر زاری ئاژانسی "رۆیته‌رز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێسته ئه‌مه‌ریكا پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ یه‌كه‌مین جار مووشه‌كی دوورهاوێژ بۆ ئۆكراینا بنێرێت، ئه‌وه‌یش له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكیی ئاگادار كه گوتوویانه، به‌مززوانه ئه‌مه‌ریكا رێژه‌یه‌كی زۆری كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ ئۆكراینا ده‌نێرێت.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایی زیاتر گوتوویانه، ئه‌مه‌ریكا به نیازی ئه‌وه‌یه له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا، به بڕی دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ ئۆكراین بنێرێت، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ناو ئه‌و چه‌ك و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییانه، مووشه‌كی دوورهاوێژیشی تێدا بێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه دوێنێ سه‌رۆكیی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن رای گه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكراینا ڤۆڵۆدمێر زینیسكی گفتوگۆیان كردووه له‌باره‌ی داواكارییه‌كانی كیێڤ بۆ چه‌كی پێشكه‌وتوو. بایدن له‌باره‌ی ناردنی فڕۆكه‌ی "ئێف 16" بۆ ئۆكراینا، به "نه‌خێر" وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
بڕیاره هه‌ینیی داهاتوو وڵاته‌كه‌ی و یه‌كێتیی ئه‌وروپا، كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه ئه‌نجام بده‌ن
له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكراینا دنیس شمیگان رای گه‌یاندووه، بڕیاره هه‌ینیی داهاتوو وڵاته‌كه‌ی و یه‌كێتیی ئه‌وروپا، كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه ئه‌نجام بده‌ن و تێیدا دۆخی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی جه‌نگه‌كه تاوتوێ بكه‌ن.
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوبات ده‌ستی پێ كرد، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه ملیۆنان ئۆكراینیش ئاواره بوون و شوێنه‌كانیان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا جێهێشتووه. هاوكات ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا سزای ئابووریی توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه و له هه‌مان كاتیش‌دا به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و دارایی، پاڵپشتی ئۆكراینا ده‌كه‌ن.