دوای ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کە لە تاران کرایە سەر باڵوێزخانەی ئازەربایجان، خەریکە پێوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بە تەواوی ئاڵۆز دەبن.
حکوومەتی ئازەربایجان، ئەمڕۆ چوارشەم یەکی شوبات 39 کەسی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیر کرد.
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی ئازەربایجان، وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئەو کەسانەی لە جلکی ئایینی و مەزهەبیدا گرتووە و ویستوویانە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکە بهێننە کایەوە و بۆیەش لە ئۆپڕاسیۆنێکی تایبەتیدا ناسێندراون و گیراون.
بەگوێرەی رادیۆ
فەردا، ئەوان لە ئازەربایجان لە قازانجی ئێراندا بانگەشەیان کردووە و ئازادیی ئایینیی ئازەربایجانیان لە پێناو ئامانجە سیاسییەکانی خۆیاندا قۆستووەتەوە.
هاوکات پێگهی "
عهرهبیه" بڵاوی كردەوه، ئهوانهی گیراون له ژێر پهردهی ئاین، چهندان كردهی تێكدهرانهیان له بهرژهوهندیی ئێران و دروست بۆ دهزگا تهناهییهكانی ئێران ئهنجام داوه. ئێسته لێكۆڵینهوهی رژدیان لهگهڵدا دهكرێت.
ئۆپراسیۆنێكی تایبهتی له دژی تۆڕێكی ههواڵگریی ئێرانی ئهنجام داوه
ئاژانسی "ترند" سێشهمی رابردوو بڵاوی كردبووهوه، وهزارهتی ناوخۆ له ئازهربایجان، ئۆپراسیۆنێكی تایبهتی له دژی تۆڕێكی ههواڵگریی ئێرانی ئهنجام داوه، لهو ئۆپراسیۆنهدا حهوت كهس گیراون.هەروەها باس لەوە کراوە کە ئەو گرووپە لە بۆنە ئاینییەکاندا بەشدارییان کردووە و هەوڵیان داوە ناکۆکی بخەنە نێوان خەڵکی ئازەربایجان و مەبەستیان بووە پشێویی دروست بکەن.
یەکێک لەو کەسانەی گیراوە ناوی موتەلیب باقیرۆفە کە بە حاجی موتەلیب ناسراوە و خاوەنی تەلەڤزیۆنەکانی ئینتەرئاز و سەلام نیوزە کە هەر دوو لایەنگری لە کۆماری ئیسلامی دەکەن.
ناکۆکییەکانی نێوان تاران و باکۆ دوای ئەوە پەرەیان سەند کە پیاوێکی چەکدار هێرشی کردە سەر باڵوێزخانەی باکۆ لە تاران و دوای رووداوەکە تەواوی دیپلۆماتکارانی ئازەربایجان لە ئێران وڵاتەکەیان بەجێهێشت و گەڕانەوە ئازەربایجان.