به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری مین له سلێمانی رای گه‌یاند، بەھۆی ڕووداوی مینەوە لە شاره‌كه‌دا ھاووڵاتییەک گیان لەدەست دەدات.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه، لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی ھاووڵاتییەکە بەناو ستار ئەحمەد مەمەند لە دایکبووی ساڵی 1983 لە ماڵەکەی خۆیدا بە ھۆی تەقینەوەی مینێک گیانی لە دەست دا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، بەناوی دەزگای گشتی کاروباری مین و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانییەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ماڵباته‌كه ده‌كه‌ن. به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی تریان له‌سه‌ر رووداوه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه.