وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوێت رای گه‌یاندووه، رێژه‌یه‌كی زۆری ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری "لاریكا"یان گرتووه كه له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا رووی نه‌داوه، هاوكات باندێكی گه‌وره‌ی هۆشبه‌ریان گرتووه و لێكۆڵینه‌وه‌ی رژد ده‌ستی پێ كردووه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی شوبات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوێت له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ئاسایش توانیویانه باندێكی گه‌وره‌ی بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر بگرن، هاوكات ده‌ستیان به‌سه‌ر رێژه‌یه‌كی زۆری ماده‌كه‌دا گرتووه. وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌وه له مێژووی وڵاته‌كه‌دا رووی نه‌داوه كه رێژه‌یه‌كی زۆری ماده‌ی هۆشبه‌ری له‌و جۆره ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت.
ماده‌ی "لاریكا" به رێژه‌یه‌كی زۆر ده‌خه‌نه ناو كه‌پسوول و بۆ فرۆشتن بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه روونی كردووه‌ته‌وه، زانیارییه‌كان له كه‌رتی ئاسایشی تاوان له ئیداره‌ی گشتیی نه‌هێشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر هاتووه كه باندێكی بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر، ماده‌ی "لاریكا" به رێژه‌یه‌كی زۆر ده‌خه‌نه ناو كه‌پسوول و بۆ فرۆشتن بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه ئاسایش توانیویه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 15 ملیۆن ده‌نكه حه‌بی لاریكا و زیاتر له نیو تۆن بۆدره‌كه‌ی بگرێت.
دواتریش وه‌زاره‌ته‌كه گوتوویه‌تی، هێزه‌كه‌ی ئاسایش هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر شوێنی دروستكردنی ماده هۆشبه‌ره‌كه و چوار كه‌سیان له بانده‌كه گرتووه، هاوكات ده‌ستیان به‌سه‌ر 15 ملیۆن ده‌نك حه‌ب و زیاتر له نیو تۆن بۆدره‌ی لاریكادا گرتووه. له‌گه‌ڵیدا رێژه‌یه‌كی زۆری كه‌پسولی به‌تاڵ گیراون كه ئاماده كرابوون بۆ پڕكردنه‌وه‌ی به ماده‌كه.