گەنجینەیەك لە ماڵی بەرپرسێكی سیاسی دۆزرایەوە

:: PM:12:34:03/02/2023 ‌
گەنجینەی "عەلی بابا" لە قەنەفەی بەرپرسێكی سیاسی دۆزرایەوە، كاتێك لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا پشكنینێك لە ماڵی بریكاری پێشووی وەزیری بەرگری ئۆكراینا ئەنجام درا.

میدیاكانی ئۆكراینا ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنی گەڕانەكەیان بڵاوكردەوە كە چەند مانگێك لەمەوبەر ئەنجامدرا، لەكاتێكدا ملیۆنان لە پارەی جۆراوجۆر لە ماڵی بەرپرسی ئۆكراینی "ئەلێكساندەر میرۆنیوك" دۆزرایەوە.

خەزێنەكە لەناو قەنەفەكەیدا شاردراوەتەوە كە 17 ملیۆن ڕیڤنیا /دراوی نیشتمانی ئۆكراینا/ و 100 هەزار یۆرۆ و  400 هەزار دۆلار دۆزرایەوە.

ئەو بەرپرسە پێشووە ئۆكراینییە ئێستە لە دۆسیەیەكی ساختەكاریدا دەستبەسەرە كە پێوەندی بە گرێبەستی كڕینی وەزارەتی بەرگری ئۆكراینا هەیە، بە تایبەتی گرێبەستەكانی كڕینی جلیقەی دژە فیشەك، بەپێی داتاكان نزیكەی 500 هەزار دۆلار گەندەڵی كراوە.



وشە - وشه‌