لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق له‌باره‌ی دینار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران كۆ ده‌بنه‌وه. سهرچاویهكیش ده‌ڵێت، "كۆبوونه‌وه‌كه گرنگ ده‌بێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌خرێته‌ڕوو."
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری شوبات، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، هێزه سیاسییه‌كانی عێراق "شیعه" له‌باره‌ی دۆلار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ده‌كه‌ن.
رێككه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جێبه‌جێ بكرێت
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شداری ده‌بێ، بۆیه ده‌ڵێت، "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ده‌بێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌خرێته‌ڕوو."
ئه‌مه دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه شیعه‌كانه بۆ تاوتوێكردنی دۆخی شكانی به‌های دینار، سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، "پشتیوانی بۆ بڕیاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران دووپات ده‌كرێته‌وه."
به‌گوێره‌ی زانیاریی سه‌رچاوه‌كه، رێككه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جێبه‌جێ بكرێت.
نرخی
دراوه‌كان له عێراق ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه به‌هۆی كۆمه‌ڵێك رێكار و بڕیاری ئه‌مه‌ریكاوه، به‌های دینار گه‌یشتووه به نزمترین ئاستی خۆی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو، ئه‌وه‌یش به‌هۆی دۆلار له عێراقه‌وه به‌قاچاخ هه‌نارده‌ی وڵاتانی دراوسێ ده‌كرا، له ناوخۆیش دۆلار سپی ده‌كرایه‌وه.
له ماوه‌ی رابردوودا محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا غالب پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له پۆسته‌كه‌ی لابرد و عه‌لی عه‌لاقی له شوێنی دانا.