سهرچواهیهكی ته‌ناهی له به‌غدا ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، پۆلیس ته‌رمی ژنێكیان به كوژراوی دۆزیوه‌ته‌وه، له رووداوێكی تریشدا ژنێك له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت.
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ شه‌موو چوارس شوبات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه، له دوو رووداوی جیاجیادا له پارێزگای به‌غدا، پۆلیس ته‌رمی ژنێكیان به كوژراوی دۆزیوه‌ته‌وه، له رووداوێكی تریشددا ژنیچك له ماڵكه‌ی خۆی خۆی كوشتووه.
زیاتر گوتوویه‌تی، پۆلیسی به‌غدا ته‌رمی ژنێكیان به كوژراوی دۆزیوه‌ته‌وه كه ته‌مه‌نی له نێوان 20 تا 25 ساڵ ده‌بێت، له پشكنیندا شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه. دوای كوشتنی له رووبارێكی نزیكی شاره‌دێی نه‌هره‌وان فڕێ درابوو.
دواتریش سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی، له‌لایه‌كی تریشه‌وه له شارۆكه‌ی مه‌دائین، ژنێك له‌ناو ماڵه‌كه‌یان به گوریس خۆی هه‌ڵواسیوه و گیانی له ده‌ست داوه. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، هۆی خۆكوشتنه‌كه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه.