خشتەی دابەشكردنی مووچە بڵاو كرایەوە

:: AM:11:34:05/02/2023 ‌
خشتەی دابەشكردنی مووچە بڵاو كرایەوە و بەپێی ئەو خشتەیە سبەی دەست دەكرێ بە دابەشكردنی مووچە، ڕۆژی 27ـی شوبات كۆتایی بە دابەشكردنی دێ‌.

ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی شوبات، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی بڵاو كردەوە و لە ماوەی 23 ڕۆژدا مووچەی تەواوی فەرمانبەران دابەش دەكرێ‌.

بەپێی خشتەكە سبەی لە وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێ‌، ڕۆژی 27ـی شوبات بە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی بە دابەشكردنی دێ‌.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی دوو ساڵە بۆ دابەشكردنی مووچە پشت بە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ دەبەستێت، عێراقیش سەرجەم شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانی بڕیوە.



وشە - رامیار جەواد