هونه‌رمه‌ندێكی كوردستان پێی وایه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت و كۆمپانیاكان و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان هاوكاریان بن، ده‌توانن دراما و فیلمی به‌هێز به‌رهه‌م بهێنن و ته‌نانه‌ت خه‌ڵاتی جیهانی ببه‌نه‌وه.
قادر جه‌لال هونه‌رمه‌ندی دراما و شانۆ و فیلم، بۆ "وشه" گوتی، هۆكاری په‌خش نه‌كردنی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی كورد له كه‌ناڵه‌كانی جیهانی، دۆبلاژنه‌كردنیان بۆ سه‌ر زمانی بیانییه، كه‌مته‌رخه‌می له ڕاگه‌یاندنه كوردییه‌كان هه‌یه و هه‌وڵیان نه‌داوه پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه هونه‌رییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بكه‌ن، بتوانن هونه‌ری كوردی به دنیای ده‌ره‌وه‌ش بناسێنن.
ئه‌و ده‌ڵێ، ''هه‌موو دراماكان لاواز نین، درامای به‌هێزیشمان هه‌یه، فیلمی به‌هێزیشمان هه‌یه، زۆرمان ماوه بگه‌ینه ئاسته به‌رزه‌كان، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام بین و پاڵپشت هه‌بێت له بواری داراییه‌وه.''
هه‌موو خێزانێكی گه‌لی كورد خاوه‌نی چیرۆكێكه و هه‌زاران كاره‌سات و تراجیدیا به‌سه‌ر كورددا هاتووه، ده‌توانرێ سه‌تان فیلم و درامایان له‌سه‌ر دروست بكرێت
به‌گوته‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، هه‌موو خێزانێكی گه‌لی كورد خاوه‌نی چیرۆكێكه و هه‌زاران كاره‌سات و تراجیدیا به‌سه‌ر كورددا هاتووه، ده‌توانرێ سه‌تان فیلم و درامایان له‌سه‌ر دروست بكرێت، ئه‌گه‌ر پشتگیری و هاوكاری هه‌بێت، كاری زۆر به‌هێزی لێ دروست ده‌كرێ و ده‌توانێ خه‌ڵاتی جیهانیش ببه‌نه‌وه.
ئه‌و به پێویستی ده‌زانێت كاری زیاتر بۆ دراما بكرێت و وابێ چاوی بینه‌ر پڕ بكاته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ی دراما بیانییه‌كان دوورن له داونه‌ریتی كورده‌وه كه پێویسته ڕێگرییان لێ بكرێت له كوردستان په‌خش بكرێن، سه‌تان ئه‌كته‌ر و گرووپی پشت كامێرا هه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌س ئاوڕیان لێ ناداته‌وه.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، زۆرترین گه‌نج له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز هاتوونه‌ته ناو بواره‌كه‌وه، ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رپرس و كومپانیاكان بتوانن به‌كاریان بهێنن و سوودی زۆریان لێ وه‌ربگرن، كاری رژد و جوان به‌رهه‌م ده‌هێنن هاوشێوه‌ی كاره هونه‌رییه‌كانی دنیا.
هه‌ڵه‌بجه \ عه‌زیز هه‌ورامی