دۆلار گران بووەوە

:: PM:12:05:05/02/2023 ‌
بەپێی بۆچوونی شارەزایانی ئابووری، ئەمڕۆ هەنگاوی كرداری لەلایەن بانكی ناوەندی نرا بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار، بەڵام لەگەڵ رێژەی خستنە بازاڕی دۆلار، جارێكی تر نرخەكەی بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی شوبات، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەی گۆڕینەوەی دراو، بە "وشە"ـی راگەیاند، خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی هەندێك كەم بوو و لە دەرەوەی پێشبینییەكان بوو، بۆیە دۆلار بەخێرایی بەرز بووەوە.

زیاتر گوتی، ئێستە 100 دۆلار لەگەڵ پێش بڵاوكراوەی بانكی ناوەندی، سێ‌ هەزار دیناری تر گران بووەتەوە و بە 168 هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت.

سلێمان تاشان شیكاری ئابووری لە دەزگای "وشە" پێی وایە، نەبوونی رێكاری تەواو لەلایەن بانكی ناوەندی و بڵاوكراوەی ئەمڕۆی بێ‌ متمانەیی لە بازاڕ دروست دەكات، سەئەنجامی ئەمەیش خراپ دەبێ و دۆلار گرانتر دەبێ.

دوو ڕۆژی رابردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند، هەواڵی خۆش لەبارەی نرخی دۆلار دەبیستن و بەهاكەی بەرانبەر دینار دادەبەزێت.



وشە - رامیار جەواد