رۆژنامه‌ی "
نیویۆڕك تایمز" ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر زاری ناودارترین رۆژنامه‌نووسانی خۆی كه هاوكات چاودێریی سیاسییه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، درێژه‌كێشانی جه‌نگی ئۆكراینا بۆ هه‌موو دنیا ده‌بێته كاره‌سات، بۆیه گرنگه رێی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رووسیا بدۆزرێته‌وه.
پێگه‌ی "ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی شوبات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رۆژنامه‌ی "نیویۆڕك تایمز" دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس روس دوتات ساز كردووه و تێیدا رۆشنایی خستووه‌ته جه‌نگی ئۆكراینا، بۆ ئه‌وه‌یش به‌لایه‌وه گرنگ بوو رێی گفتوگۆ بۆ وه‌ستانی جه‌نگه‌كه بدۆزرێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا درێژه‌كێشانی جه‌نگه‌كه بۆ هه‌موو دنیا ده‌بێته كاره‌سات.
دوتات پێی وایه وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌سانی زۆر له سیاسییه‌كان پێیان وایه ئه‌گه‌ر جه‌نگه‌كه درێژه بكێشێت، سوودی بۆ ئۆكراینا و ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وردی لێكدانه‌وه بۆ جه‌نگه‌كه بكرێت، ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌وه‌ی زیانی زۆری لێ ده‌كات، ئۆكراینا و وڵاتانی رۆژئاوان، ئه‌وانن ده‌بێ باجی جه‌نگه‌كه بده‌ن، نه‌ك هه‌ر له‌ڕووی داراییه‌وه، به‌ڵكو زیانی مرۆیی زۆرتریشی به‌دواوه ده‌بێت.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه زیاتر گوتوویه‌تی، درێژه‌كێشانی جه‌نگه‌كه زیانه گه‌ره‌كه‌ی له‌وێدا ده‌بێ كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ جه‌نگه‌كه بكه‌وێته نێوان رووسیا و ناتۆ و شه‌ڕی ئه‌تۆمی به‌دواوه بێت، ئه‌وه‌یش زیانه گهورهترهكهی ته‌واوی دنیا ده‌بێت به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئابوورییه‌وه، جیا له‌ناوچوونی مرۆیی زۆرتر، هاوكات كارگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر وزه و خۆراك ده‌بێت، به‌تایبه‌تی ده‌بێته هۆی وێرانكردنی وڵاته هه‌ژاره‌كان. دواتریش بۆ هه‌موو دنیا ده‌بێته كاره‌سات.
ئه‌گه‌ر جه‌نگه‌كه درێژه بكێشێت، ئه‌وكات ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی نابێت رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كانی چین ببێته‌وه
ئه‌وه‌شی گوتووه كه ئه‌گه‌ر جه‌نگه‌كه درێژه بكێشێت، ئه‌وكات ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی نابێت رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كانی چین ببێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئه‌گه‌ر رۆژئاوا بیه‌وێ دنیا له‌و كاره‌ساتانه رزگار بكات كه به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه لێی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ده‌بێ به مه‌رجه‌كانی رووسیا رازی بێت تا بێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ و ئاشتی بێته كایه‌وه.
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوبات ده‌ستی پێ كرد، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه ملیۆنان ئۆكراینیش ئاواره بوون و شوێنه‌كانیان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا جێهێشتووه. هاوكات ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا سزای ئابووریی توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه و له هه‌مان كاتیش‌دا به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و دارایی، پاڵپشتی ئۆكراینا ده‌كه‌ن.