لە كۆیە شەڕە و بریندار هەیە

:: PM:02:47:05/02/2023 ‌
بەیانی ئەمڕۆ لەسەر دامەزراندن لە سنووری كۆیە، شەڕ دروست دەبێت و بەهۆیەوە بریندار هەیە، ئێستە یەكێـتی هێزەكانی دژە تیرۆری بردووەتە نزیك كۆیە، هاووڵاتییانیش چەكیان هەڵگرتووە ئەگەر ئەو هێزە بێتە پێش، شەڕیان لەگەڵ دەكەن.

ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی شوبات، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" لە كۆیە بووەتە شەڕی دژە تیرۆر و كوڕەكانی سەباحی بەكر مەلای، خەڵكێكی زۆر دەستیان داوەتە چەك نەك دژە تیرۆر بچن ئەو كوڕەی بگرن، چونكە یەكی بریندار كردووە و خۆشی بریندارە.

ئەوەیش زانراوە، ئێستە هێزێكی زۆری دژە تیرۆری یەكێـتی لە نزیك كۆیە جێگیر كراون، ئەو بنەماڵەیەش كەسانێكی زۆر لەگەڵیان كۆ بوونەتەوە و ئەو نادادییە قبووڵ ناكەن لە دژە تیرۆری یەكێتـی.

لەبارەی هۆكاری كێشەكە ئەوەیش زانراوە، لە لیوایەكی ئەو سنوورە دیداری خەڵك كراوە بەمەبەستی دامەزراندن، كەسێك بەناوی "ن دژە تیرۆر" هاتووە ناوی خەڵكی نووسیوە و گوایە حیسابی بۆ لیستی مەڵبەند نەكردووە.

باس لەوەش دەكرێت، كێشەكە لەوەدا گەورە بووە كە داوای 100 ناویان لە شوێنێكی حزبی كردووە، بەڵام ئەو كەسە 100 ناوی تری حازر كردووە، بەهۆی دەمەقاڵێ‌ لە هەردوولا، بووەتە شەڕیان و دوو كەس بریندار بوون لە هەردوولا.

دژە تیرۆرۆی یەكێتی ئێستە لە سلێمانی لەلایەن هاووڵاتییان وەك هێزێكی دوور لە یاسا سەیر دەكرێت، هاووڵاتییان هەموو  ئامادەییەكیان هەیە كە نەكەونە ژێر كاریگەریی ئەو هێزە.



وشە - وشه‌