هه‌ندێك كه‌س تووشی قه‌بزی ده‌بن، ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بخایه‌نێت، ئه‌مه‌ش دڵه‌ڕاوكێ و سترێس دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ندێك جار ئه‌م قه‌بزییه نیشانه‌یه بۆ هه‌ندێك نه‌خۆشی كه پێویستی به ڕاوێژكردن به پزیشك هه‌یه، دواتر چاره‌سه‌ری گونجاو به‌ده‌ست بهێنرێت.
له‌م ڕاپۆرته‌دا ڕۆژنامه‌ی
The Consulto پێداچوونه‌وه به دیارترین ئه‌و نه‌خۆشییانه ده‌كات كه به‌هۆی قه‌بزییه‌وه ئاشكرا ده‌بن. ئه‌وانیش:
ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی به‌هۆی قه‌بزییه‌وه ده‌رده‌كه‌ون
نه‌خۆشیی قۆڵۆنی عه‌سه‌بی
زۆربه‌ی جار ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی نه‌خۆشیی قۆڵۆنی عه‌سه‌بی ده‌بن، ئه‌وا تووشی قه‌بزیش ده‌بن كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام ده‌بێت به‌هۆی لاوازیی گرژبوونی ڕیخۆڵه. بۆیه ئه‌م حاڵه‌ته چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به چاره‌سه‌ركردنی هۆكاری سه‌ره‌كیی قه‌بزییه‌كه و پێدانی هه‌ندێك ده‌رمان له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕه‌وه، له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كانی نانخواردن كه پزیشك بۆی ده‌نووسێت.
نه‌خۆشیی شه‌كره ده‌بێته هۆی تێكچوونی ئاستی هۆرمۆنه‌كانی له‌ش
كه‌مبوونه‌وه‌ی غوده‌ی ده‌ره‌قی (سایرۆده ڕژێنه‌كان)
كه‌میی غوده‌ی ده‌ره‌قی ده‌توانێ كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی له‌ش هه‌بێت و ببێته هۆی قه‌بزی، ئه‌مه جگه له ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێك نیشانه‌ی بێزاركه‌ر وه‌ك وشكبوونه‌وه‌ی پێست، خراپیی بیره‌وه‌ری، زیادبوونی كێش و ئاوسانی ده‌موچاو، ئه‌م حاڵه‌ته له ڕێی به‌دواداچوون له‌گه‌ڵ پزیشكی پسپۆڕ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به خواردنی ده‌رمان و پێڕه‌وكردنی خۆراكی ته‌ندروست.
نه‌خۆشیی شه‌كره
نه‌خۆشیی شه‌كره ده‌بێته هۆی تێكچوونی ئاستی هۆرمۆنه‌كانی له‌ش، به‌تایبه‌تی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین، به‌م شێوه‌یه‌ش به‌هۆی كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌ماره‌كان، ده‌بێته هۆی قه‌بزی، جگه له دابه‌زینی كێش و زوو میزكردن و تینوویه‌تیی زۆر و كه‌مبوونه‌وه‌ی بینین، ئه‌م نیشانانه به به‌رده‌وامی به‌خواردنی ده‌رمانی شه‌كره كۆنترۆڵ ده‌كرێن، پێویسته به‌رده‌وام ئاستی شه‌كره‌كه پێوانه بكرێت.
خه‌مۆكی
خه‌مۆكی به یه‌كێك له‌و نه‌خۆشییه ده‌روونییانه پێناسه ده‌كرێت كه كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر جه‌سته هه‌یه، له‌وانه‌ش قه‌بزی، بۆیه دوای چاره‌سه‌ركردنی خه‌مۆكی قه‌بزی نامێنێت، هه‌روه‌ها به پێڕه‌وكردنی خۆراكێكی ته‌ندروست ده‌وڵه‌مه‌ند به سه‌وزه و میوه، دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی شه‌كر و چه‌وری، ڕاوێژكردنی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پزیشكی پسپۆڕدا.
دووگیانی
له ئافره‌تانی دووگیاندا قه‌بزی نیشانه‌یه‌كی زۆر باو و ئاساییه، به‌زۆری له‌كاتی دووگیانی‌دا به‌هۆی دروستبوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له هۆرمۆنی پرۆجسترۆن له جه‌سته‌دا ڕوو ده‌دات، ده‌بێته هۆی گرژبوونی ماسولكه‌كانی ڕیخۆڵه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی، بۆیه باشتر وایه له‌كاتی دووگیانی‌دا به به‌رده‌وامی ڕاوێژ له‌گه‌ڵ پزیشكی پسپۆڕ بكرێت و ئه‌م حاڵه‌ته پشتگوێ نه‌خرێت.