شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەكی بەهێز چەند شارێكی كوردستان و عێراق و سووریا و توركیای گرتەوە، بەهۆیەوە سەتان كەس گیانیان لە دەست داوە و بە دەیان كەسیش كەوتوونەتە ژێر باڵەخانەكان.
سەعات ٤:١٧ بوومەلەرزەیەك بە پلەی 7.8 بە پێوەری رێختەر، سنووری نێوان سووریا و عێراق و توركیای گرتەوە كە چەقی كاریگەریی بوومەلەرزەكەش، زیاتر شاری مەڕەش و باكوری رۆژهەڵاتی شاری غازی عەنتاب بووە كە بە دووری 22 كیلۆمەتر و قووڵایی 10 كیلۆمەتر بووە.
دوای سێ خولەك لە بوومەلەرزەكەی شاری مەڕەش و غازی عەنتاب، لە سەعات ٤:٢٠ لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەستی پێ كرا كە مەزندە دەكرێت پلەكە ٤.٧ بە پێوەری رێختەر، كاریگەری لە هەرێمی كوردستان هەبووبێت و لە پارێزگای دهۆك زیاتر هەست بە رووداوی بوومەلەرزەكە كراوە.
شایانی باسە لە ماوەی زیاتر لە 20 ساڵی رابردوو بەهێزترین دیاردەی بوومەلەرزە هەژمار دەكرێت لەو سنوورە رووی دابێت.