لە سەرۆك بارزانییەوە بۆ كەسوكاری قوربانییەكانی بوومەلەرزەكە

:: AM:09:50:06/02/2023 ‌
سەرۆك بارزانی پەیامێك ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی بوومەلەرزەكەی باكور و ڕۆژئاوای كوردستان دەكات.

ئەمڕۆ دووشەم شەشی شوبات، سەرۆك بارزانی لە پەیامێكدا لەڕێی تویتێك، سەرەخۆشی لە خێزان و كەسوكاری قوربانیان و زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكەی ئەم بەیانییەی توركیا و سووریا كرد.

سەرۆك نووسیویەتی، سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان و زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكەی ئەم بەیانییەی توركیا و سووریا دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەم و ئازاریان دەزانم.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا هاتووە، هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازم.

سەعات  4:17 بوومەلەرزەیەك بە پلەی 7.8 بە پێوەری رێختەر، سنووری نێوان سووریا و عێراق و توركیای گرتەوە كە چەقی كاریگەریی بوومەلەرزەكەش، زیاتر شاری مەڕەش و باكوری رۆژهەڵاتی شاری غازی عەنتاب بووە كە بە دووری 22 كیلۆمەتر و قووڵایی 10 كیلۆمەتر بووە.
 
‎دوای سێ خولەك لە بوومەلەرزەكەی شاری مەڕەش و غازی عەنتاب، لە سەعات 4:20 لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەستی پێ كرا كە مەزندە دەكرێت پلەكە 4.7 بە پێوەری رێختەر، كاریگەری لە هەرێمی كوردستان هەبووبێت و لە پارێزگای دهۆك زیاتر هەست بە رووداوی بوومەلەرزەكە كراوە.



وشە - رامیار جەواد