به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی توركیا، له هه‌ردوو وڵاتی سووریا و توركیا 317 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌ی قوربانیان زیاتر به‌رز ببێته‌وه. هه‌ر به هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه لانی كه‌م هه‌زار و 200 كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌مه‌ریكا، بوومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 7.8 پله به پێوانه‌ی ریخته‌ر بووه، به‌ڵام میدیاكانی توركیا به 7.4 پله‌یان هه‌ژمار كردووه. بوومه‌له‌رزه‌كه لانی كه‌م له شه‌ش وڵات هه‌ستی پێ كرا و زۆرترین قوربانیش تا ئێسته به سووریا گه‌یشتووه، سه‌تان باڵه‌خانه‌ش له رۆژئاوا و باكوری كوردستان وێران بوون.
زۆرترین قوربانیانی سووریا له حه‌ڵه‌ب و حه‌ما و ئیدلب بووه و له عه‌فرینیش زیانی زۆری داوه، له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه و زیانه‌كانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ش سات به سات زیاتر ده‌بن.
تا ئه‌م ساته 240 كه‌س له سووریا گیانیان له ده‌ست داوه و نزیكه‌ی 700 كه‌سیش بریندار بوون
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی سووریا، تا ئه‌م ساته 240 كه‌س له سووریا گیانیان له ده‌ست داوه و نزیكه‌ی 700 كه‌سیش بریندار بوون. هاوكات میدیاكانی توركیا باس له‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه گیانیان له ده‌ست داوه، گه‌یشتووه‌ته 77 كه‌س و نزیكه‌ی 500 كه‌سیش بریندار بوون.
به‌پێی ئاژانسه جیهانییه‌كان، بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی نزیكه‌ی 18 كیلۆمه‌تر له دیلۆكی باكوری كوردستان رووی داوه و دواتر كۆمه‌ڵێك بوومه‌له‌رزه‌ی تر ناوچه‌كه‌ی هه‌ژاندوووه كه گوڕی ژماره‌یه‌كیان له سه‌رووی شه‌ش پله به پێوانه‌ی ریخته‌ر بووه، یه‌كه‌میان له سه‌عات 4:17 خولهك به كاتی خۆجێیی رووی داوه.
سلێمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی توركیا گوتوویه‌تی، ته‌واوی تیم و لایه‌نه جیاوازه‌كان له چالاكیدان بۆ ئه‌وه‌ی فریای زیانلێكهوتووان بكه‌ون و هاتای و غازی عه‌نتابیش زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه.