به‌رپرسێكی دده‌سه‌ڵاتی ئۆكراین رای گه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌و رووداوه ئابڕووبه‌ره‌ی به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه تووشی وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه بووه، بڕیار دراوه وه‌زیره‌كه‌ی بێته گۆڕین و سه‌رۆكی هه‌واڵگریی سه‌ربازی له جێی ئه‌و دابمه‌زرێت.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی شوبات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسه‌كه‌ی ئۆكراینا دێڤید ئه‌راخامیا ئین بۆدانۆڤ گوتوویه‌تی، بڕیار دراوه سه‌رۆكی هه‌واڵگریی سه‌ربازی كیریلۆ بۆدانۆڤ، وه‌ك وه‌زیری به‌رگریی، جێی وه‌زیره‌كه‌ی ئێسته ئۆلیسكی ئیزنیكۆڤ بگرێته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و رووداوه ئابڕووبه‌ره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه كه به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه تووشی بووه.
بۆدانۆڤ دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و
ئاڵوگۆڕانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان له كاتی جه‌نگدا روو ده‌ده‌ن. بڕیاره ریزنیكۆڤ بكرێته وه‌زیری پیشه‌سازییه‌كانی ستراتیجی، به‌ڵام تا ئێسته كاتی گۆڕانكارییه دیاری نه‌كراوه.
له‌باره‌ی جه‌نگه‌كه‌یشه‌وه گوتوویه‌تی دوژمن خۆی بۆ هێرشێكی گه‌وره ئاماده كردووه، ئێمه‌یش ئاماده‌ی به‌رگریكردنین.
ریزنیكۆڤ یه‌ك له كه‌سایه‌تییه سه‌ربازییه دیاره‌كانی ئۆكراینایه و له تشرینی دووه‌می 2021، وه‌ك وه‌زیری به‌رگریی ئۆكراینا ده‌ستبه‌كار بوو، رۆڵی زۆری هه‌بووه له گه‌یشتنی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له‌لایه‌ن رۆژئاواوه بۆ سوپای وڵاته‌كه‌ی.
به‌ڵام له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، وه‌زاره‌ته‌كه تووشی رووداوی ئابڕووبه‌ری گه‌نده‌ڵی بووه و دواتریش جێگره‌كه‌ی ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، چونكه رێژه‌یه‌كی زۆری خۆراك كه له سه‌رووی نرخی راسته‌قینه‌ی خۆیان بوون، بۆ سوپای ئۆكراینا دابین كرابوون.