سلڤانه دڵشاد چالاكی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانی هه‌ولێر گیراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له كه‌سێك كردووه كه ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌ی پێ نه‌دات، ئه‌وا له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی شوبات، هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له‌باره‌ی گیرانی سلڤانه دڵشاد چلاكی مه‌ده‌نی، به "وشه"ی راگه‌یاند، "راستی رووداوه‌كه به‌م شێوه‌یه بووه كه هاووڵاتییه‌ك به ناوی (ر. د) سكاڵای یاسایی له سه‌ر تۆمه‌تبار سلڤانه دڵشاد تۆمار كردووه."
دوێنێ هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه سلڤانه دڵشاد چالاكی مه‌ده‌نی (كریستیان) ون بووه، سه‌ره‌تا وا بڵاو كرایه‌وه كه رفێنراوه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانی هه‌ولێره‌وه گیراوه
پۆلیس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه سلڤانه دڵشاد خۆی وه‌ك بازرگان و خاوه‌نكار ناساندووه و هه‌ڕه‌شه‌ی له (ر. د) كردووه، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بڕه پاره‌یه‌كی راده‌ست نه‌كات، ئه‌وا له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كرێت، كاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن كه‌سێك به ناوی (م. م) ده‌كات. پۆلیسیش گوتوویه‌تی، "به‌بڕیاری دادوه‌ر فه‌رمانی گرتن بۆ سلڤانه دڵشاد و (م. م) ده‌رچووه."
گوته‌بێژ روونی ده‌كاته‌وه كه هه‌موو رێكاره‌كان به‌شێوه‌ی یاسایی رۆیشتوون و لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه‌ش ده‌ستی پێ كردووه.
دوێنێ هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه سلڤانه دڵشاد چالاكی مه‌ده‌نی (كریستیان) ون بووه، سه‌ره‌تا وا بڵاو كرایه‌وه كه رفێنراوه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانی هه‌ولێره‌وه گیراوه.