له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌كی نوێ له بازاڕی بۆرسه، نرخی نه‌وت رووی له هه‌ڵكشان كرد و نزیكه‌ی دۆلارێك له نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت گه‌یشتووه‌ته 80 دۆلار و 60 سه‌نت، له كاتێكدا به 79 دۆلار و 55 سه‌نت داخرابوو. نرخی نه‌وت له كاتێكدا روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كاته‌وه كه له میانه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، تا سه‌رووی 86 دۆلار هه‌ڵكشابوو. نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش به 73 دۆلار و 83 سه‌نت ده‌فرۆشرێت .
له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو نه‌وت نزمترین نرخی له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی رابردوودا تۆمار كرد، دیاریش نییه به‌و نرخه‌ی له ده‌ستپێكی هه‌فته‌بازاڕی بۆرسه تۆماری كردووه، زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه یان دووباره روو له دابه‌زین ده‌كاته‌وه.
ده‌توانێ ببێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازی بازاڕ له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه و زیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی.
گرنگترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌گه‌ری كرانه‌وه‌ی زیاتری بازاڕه‌كان و گه‌شه‌ی ئابووری ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی چین كه‌ره‌نتینی لابرد و ده‌روازه‌كانی كرده‌وه. ئاماره‌كان له هه‌فته‌كانی رابردو ئاماژه‌یان به گه‌شه‌ی به‌كاربردنی نه‌وت له‌و وڵاته كردووه و چین كه به دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌كاربه‌ری نه‌وت له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت، ده‌توانێ ببێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازی بازاڕ له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه و زیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی.
هه‌ڵكشانه‌كه له كاتێكدایه نه‌وت له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیبوو. گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ كاریگه‌رییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان ده‌گه‌ڕایه‌وه، ئه‌مه‌ریكا له پلانیدایه به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوودی بانكی بوه‌ستێنێت، به‌ڵام وڵاتانی تری گه‌وره‌ی دنیان هێشتا سوورن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوودی بانكی و وه‌ك رێكارێك بۆ كۆنترۆڵكردنی هه‌ڵاوسان به‌كاری ده‌هێنن.
ماوه‌یه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و ته‌نانه‌ت ئه‌وروپاش، رێژه‌ی هه‌ڵاوسان رووی له دابه‌زین كردووه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرا ره‌وتی دابه‌زینی به‌های نه‌وت زۆر درێژه نه‌كێشێت و دووباره به‌رز ببێته‌وه.
به‌های نه‌وت له نیوه‌ی دووه‌می شوباتی ساڵی 2022ه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جه‌نگی ئۆكراینا، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا و به‌گشتی له زۆربه‌ی مانگه‌كانی ساڵی رابردوودا، نه‌وت له سه‌رووی 90 دۆلار فرۆشرا و هه‌ندێك هه‌فته سه‌رووی 130 دۆلاریشی تۆمار كرد، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی ساڵ بۆ خوارووی 85 دۆلار دابه‌زی و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زاینیشه‌وه له سه‌رووی 80 دۆلار فرۆشراوه.