بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاكسازی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، لە مانگی رابردوو 683 گیراو مامەڵەی ئازادبوونیان بۆ كراوە و گەڕاونەتەوە ناو كەسوكاریان.
ئەمڕۆ دووشەم شەشی شوبات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاكسازی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا 683 مامەڵەی ئازادبوونی سزادراوان لەناو چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام دراوە.
لەناو بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاكسازیی گەوران و ژنان و منداڵان لە شارەكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك)، 683 مامەڵەی ئازادبوونی سزادراوان ئەنجام دراوە
باس لەوەش كراوە، بەپێی نوێترین ئاماری بەشی پلان و بەدواداچوون لەناو بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاكسازیی گەوران و ژنان و منداڵان لە شارەكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك)، 683 مامەڵەی ئازادبوونی سزادراوان ئەنجام دراوە و گەڕاونەتەوە ناو كەسوكار و خێزانەكانیان.
ئاشكرا كراوە، لە چاكسازییەكانی گەوران 332 مامەڵە و لە چاكسازییەكانی ژنان و منداڵان 351 مامەڵە بووە، لە بەرانبەردا 674 سزادراوی نوێ هاتوونەتە ناو چاكسازییەكان بۆ بەسەربردنی ماوەی حوكمەكانیان كە لە چاكسازییەكانی گەوران، 340 مامەڵە و لە چاكسازییەكانی ژنان و منداڵان 334 مامەڵە بووە .
بەپێێ ئەو ئامارە بێت، ژمارەی گیراوانی نوێ كەمتر بووەتەوە لە ژمارەی سزادراوان، ئەوەیش مانای ئەوەیە كە رێژەی تاوان روو لە كەمییە.