ئیلۆن ماسكی ملیادێر و خاوه‌نی كۆمپانیای تێسلا، ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی له پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ توركیا، ئه‌ویش له ڕێی ناردنی مانگی ده‌ستكردی ستارلینك.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی شوبات، به‌گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆژنامه‌وانی "
ئه‌لموسته‌قیله"، خاوه‌نی كۆمپانیای "سپه‌یس ئێكس"ی ئه‌مه‌ریكی ئیلۆن ماسك ڕای گه‌یاند، ئاماده‌یه سیستمی پێوه‌ندی "ستارلینك" له ڕێی مانگی ده‌ستكرده‌وه بنێرێت بۆ توركیا، بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری دوای ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌كه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان تا ئێسته به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا نزیکەی هەزار کەس لە هەر دوو وڵاتی تورکیا و سووریا گیانیان له ده‌ست داوه
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێ کە بەکارهێنەرێکی تویتەر لە تورکیا پرسیارێک لە ماسک دەکات و داوای مانگە دەستکردەکانی ستارلینکی لێ دەکات.
سه‌عات 4:17 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به پله‌ی 7.8 به پێوه‌ری رێخته‌ر، سنووری نێوان سووریا و عێراق و توركیای هەژاند كه چه‌قی كاریگه‌ریی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش، زیاتر شاری مه‌ڕه‌ش و باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری غازی عه‌نتاب بووه كه به دووری 22 كیلۆمه‌تر و قووڵایی 10 كیلۆمه‌تر بووه. به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان تا ئێسته به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا نزیکەی هەزار کەس لە هەر دوو وڵاتی تورکیا و سووریا گیانیان له ده‌ست داوه.