بومەلەرزەیەکی بەهێزی تر کە گوڕەکەی لە بوومەلەرزەکەی بەربەیانی ئەمڕۆ دووشەم نزیکە تورکیا و سووریای هەژاند و ناوەندی ئەو بوومەلەرزەیەش نزیکە لە ناوەندی هەمان بوومەلەرزەکەی پێشوو.
بەگوێرەی ناوەندی بوومەلەرزەزانی
usgs، بوومەلەرزەکە سەعات 1:28 خولەک بە کاتی تورکیا بە گوڕی 7.5 بە پێوانەی ریختەر رووی داوە و پێشبینی دەکرێ ئەو بوومەلەرزەیەش زیانی زۆری بەدواوە بێت.
پێویستە بگوترێ ئەم بوومەلەرزەیە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و چەند وڵاتێکی تر هەستی پێ کراوە.
به‌پێی ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌مه‌ریكا، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی بەرەبەیان به گوڕی 7.8 پله به پێوانه‌ی ریخته‌ر بووه، به‌ڵام میدیاكانی توركیا به 7.4 پله‌یان هه‌ژماریان كردبوو. بوومه‌له‌رزه‌كه لانی كه‌م له شه‌ش وڵات هه‌ستی پێ كرا.
لە باکوری کوردستان و تورکیا نزیکەی هەزار کەس و لە رۆژئاوای کوردستان و سووریاش نزیکەی 400 کەس گیانیان لە دەست داوە.
بوومەلەرزەکەی ئەم نیوەڕۆیەش لەکاتێکدا رووی دا کە بە سەدان کەس لە ژێر دار و پەردووی باڵەخانە رووخاوەکان لە تورکیا و سووریا گیریان خواردووە و بەپێی دواین ئامارەکان لە باکوری کوردستان و تورکیا نزیکەی هەزار کەس و لە رۆژئاوای کوردستان و سووریاش نزیکەی 400 کەس گیانیان لە دەست داوە.
زۆرترین قوربانیانی سووریا له حه‌ڵه‌ب و حه‌ما و ئیدلب بووه و له عه‌فرینیش زیانی زۆری داوه، له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه و زیانه‌كانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ش سات به سات زیاتر ده‌بن.
به‌پێی ئاژانسه جیهانییه‌كان، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی بەرەبەیان له قووڵایی نزیكه‌ی 18 كیلۆمه‌تر له دیلۆكی باكوری كوردستان رووی دا و دواتر كۆمه‌ڵێك بوومه‌له‌رزه‌ی تر ناوچه‌كه‌ی هه‌ژاندوووه كه گوڕی ژماره‌یه‌كیان له سه‌رووی شه‌ش پله به پێوانه‌ی ریخته‌ر بووه، یه‌كه‌میان له سه‌عات 4:17 خوله‌ك به كاتی خۆجێیی رووی داوه و دواین بوومەلەرزەش چەند خولەکێک لەمەوبەر رووی دا کە گوڕەکەی 7.5 پلەیە.