دوای ئه‌وه‌ی دادگا بڕیاری دا نابێت پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، بڕیاره حكوومه‌تی ناوه‌ند مانگانه 200 ملیار دینار وه‌ك قه‌رز له‌ڕێی بانكی TBI بداته هه‌ولێر، تا ئه‌وكاته‌ی بودجه په‌سند ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی شوبات، د. نه‌رمین مه‌عرووف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، بڕیاره حكوومه‌تی عێراق، مانگانه قه‌رزێك تا ئه‌وكاته‌ی بودجه په‌سند ده‌كرێت، به هه‌رێمی كوردستان بدرێ. گوتی، "وه‌زیری دارایی عێراق پێی گوتووم كه له‌ڕێی بانكی TBI قه‌رزه‌كان ده‌درێته هه‌رێمی كوردستان".
كه چاوه‌ڕێی رۆیشتنی شاندی حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا و یه‌كلابوونه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ردوولا له‌باره‌ی به‌های دینار ده‌كرێت
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی روونی ده‌كاته‌وه، هه‌رێمی كوردستان مانگانه ده‌توانێ بڕی 200 ملیار دینار به‌قه‌رز وه‌ربگرێت. ده‌ڵێت، "ده‌توانین له پشكی خۆمان له بودجه بده‌ینه‌وه."
رۆژی 25ی كانوونی دووه‌می 2022، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بڕیارێكی تری دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ناردنی هه‌ر جۆره پاره‌یه‌ك وه‌ك بودجه بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه، ره‌ت ده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ی كاره‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه چاوه‌ڕێی رۆیشتنی شاندی حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا و یه‌كلابوونه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ردوولا له‌باره‌ی به‌های دینار ده‌كرێت.
له‌و چواچێوه‌یه‌دا له‌باره‌ی جێگیركردنی نرخی دۆلار، ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونی ده‌كاته‌وه، پێشنیارێك كراوه كه 100 دۆلار به 135 هه‌زار دینار جێگیر بكرێ و شتێكی پێشبینیكراوه، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا حكوومه‌ت بۆی ده‌ست ده‌دات به‌و نرخه؟.
بڕیاره له رۆژانی هه‌شت و نۆی شوبات، شاندی حكوومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تیی به فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه، سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات بۆ رێككه‌وتن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی به‌های دینار و تاوتوێكردنی پرسه هاوبه‌شه‌كان.