یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵبژاردن له دوای هه‌ڵبژاردن ژماره‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كانی كه‌می كردووه، ئێسته‌یش به‌و دۆخه ناوخۆییه‌ی خۆی بچێته هه‌ڵبژاردن، به ته‌واوی ده‌شكێت و نیوه‌ی ئه‌و ده‌نگانه به‌ده‌ست ناهێنێته‌وه كه له دواین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ستی هێناوه، بۆیه بیانووی بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌یه و ئاماده‌ی ئه‌وه نییه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌رچی حزبێكه خۆی پێ به‌هێز و خاوه‌ن پێگه‌یه و له ناو حكوومه‌ت چه‌ندان پۆست و پله‌ی هه‌یه.
هاووڵاتییان و چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، یه‌كێتی ئێسته حزبێكه زۆرترین كێشه‌ی ناوخۆیی هه‌یه و رووبه‌ڕووی دۆخێكی خراپ بووه‌ته‌وه، ناتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه و كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی نیگه‌رانن و وازیان هێناوه، قۆرخكاری و بڕیاره‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی هۆكاری ئه‌وه‌ن كه ناتوانێت ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن بێت، بۆیه ئه‌مه وایكردووه حزبه‌كه له هه‌ڵبژاردن بترسێت و خۆشی پێی وایه كه ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت.
كاوه ئه‌حمه‌د چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، راستییه‌كه‌ی یه‌كێتی ترسی له خۆی هه‌یه و ناتوانێت ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن بێت، كێشه ناوخۆیی و رووداوه‌كانی دوای هه‌شتی ته‌مووز وا ده‌كه‌ن كه ئه‌و حزبه نه‌توانێت خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده بكات، هه‌ر واده‌یه‌كیش دابنرێت ئه‌و ناتوانێت پابه‌ند بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و دووبه‌ره‌كییه‌ی كه له شاره‌كه‌دا هه‌یه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌كه ده‌بێت، خه‌ڵكێكی زۆر روویان له لاهوور كردووه له دوای هه‌شتی ته‌مووز، هه‌موو ئه‌وانه له رابردوودا له‌سه‌ر یه‌كێتی حیساب بوون .
ئه‌و گوتی، هه‌ڵبژاردن مافی دیموكراسییانه‌ی گه‌له، گه‌ل مافێتی چوار ساڵ جارێك بچێته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌و لایه‌ن و كه‌سه بدات كه خزمه‌تی كردووه و له‌گه‌ڵ ئازاری میله‌ت بووه و خۆی به خزمه‌تكاری میله‌ت زانیوه، ئه‌م پرۆسه‌یه له دنیا به‌و شێوه‌یه‌یه، ئه‌گه‌ر پێت وابێت خزمه‌تت كردووه، كه‌واته متمانه‌ت بۆ ده‌نگده‌ر و جه‌ماوه‌ری خۆت دروست كردووه، مه‌رجیش نییه ته‌نیا ئه‌ندامی خۆت ده‌نگت پێ بدات، ئه‌گه‌ر كاری پێشینه‌ت جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی رابردوو بووه، خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆشت ده‌نگت پێ ده‌دات، به‌ڵام تۆ ئه‌وه‌ت جێبه‌جێ نه‌كربێت، نا‌توانیت ببیته ركابه‌ر و ده‌نگی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بێنی.
به‌سۆز جه‌لال چالاكی مه‌ده‌نی، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان له به‌رانبه‌ر خزمه‌تكردنه به خه‌ڵك، كێ خزمه‌تی خه‌ڵكی كردووه ده‌نگ به‌و حزبه ده‌درێت، خه‌ڵك چی ده‌وێت، خزمه‌تكردن، خزمه‌تگوزاری، پێویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان، گوێگرتن به داواكاری هاووڵاتییان، به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێش به‌رژه‌وه‌ندی حزبی بخرێت، داكۆكی له مافی هاووڵاتییان و كاركردن بۆ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به خه‌ڵك دراوه، به پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵك ئاماده نییه ده‌نگ به‌حزبێك بدات .
حزب كاتێك دێته مه‌یدانی سیاسه‌ت، ده‌بێت هه‌موو كات و ساتێك ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن بێت
كاروان محه‌مه‌د هاووڵاتییه‌كه و ده‌ڵێت، حزب كاتێك دێته مه‌یدانی سیاسه‌ت، ده‌بێت هه‌موو كات و ساتێك ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن بێت، هه‌ڵبژاردن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دیاری ده‌كات و له یاساشدا به‌و جۆره‌یه كه چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت، واته حزب ده‌بێت پابه‌ندی ئه‌و رۆژه بێت كه دیاری ده‌كرێت، حزب كاتێك ناوخۆی خۆی رێك بێت و به دامه‌زراوه‌یی كاره‌كانی بچن به‌ڕێوه، كه‌واته گرفتی نییه ئه‌گه‌ر نزیكترین ماوه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری بكرێت، كوردستان پێویستی به هه‌ڵبژاردنه و ناكرێت حزب ببێته رێگر، ئه‌گه‌ر خۆت پێ ركابه‌ره ده‌بێت له مه‌یدان ئاماده بیت.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، كاتێك ده‌بینیت له ناوخۆ زۆرترین كێشه‌ت هه‌یه، ئه‌ندام و لایه‌نگران لێت نیگه‌رانن، كارێكی وات نه‌كردووه دڵی جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگری خۆت خۆش بكه‌یت و متمانه‌ی خۆت لایان دروست بكه‌ی، ئه‌وكات بۆت ده‌رده‌كه‌وێت له چ كێشه‌یه‌كدایت و وا ده‌كات له هه‌ڵبژاردن بترسیت، حزب ئه‌و حزبه‌یه كه هه‌رده‌م متمانه‌ی خۆی لای جه‌ماوه‌ر هه‌یه و ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه و به گوڕوتینه‌وه ده‌چێته هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام هه‌ر جۆره بیانوویه‌ك مانایه بۆ ئه‌وه‌ی كه تۆ له هه‌ڵبژاردن خۆت ده‌دزیته‌وه.
وشه/ تایبه‌ت