دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سه‌ردانی به‌غدای كرد و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام دا، ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش رای گه‌یاندووه، له سه‌ردانمان بۆ واشنتن، باس له هاریكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیا رووسییه‌كان ده‌كه‌ین كه به چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت.
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز"گ ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی شوبات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ، سه‌ردانی به‌غدای كرد و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام دا، ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق فوئاد حوسێنیش رای گه‌یاندووه، بڕیاره چوارشه‌می داهاتوو سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین، له‌وێ باس له هاریكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیا رووسییه‌كان ده‌كه‌ین كه به چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت.
فوئاد حوسێن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
گوتوویه‌تی، گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی رووسی، له‌باره‌ی بواره‌كانی ئاسایش و ئابووری كردووه، باسمان له‌وه كرد كه به چ رێوشوێنێك و به چ دراوێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا رووسییه‌كان بكه‌ین كه ئێسته له عێراقدا كار ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق زیاتر گوتوویه‌تی، بڕیاره ئێمه رۆژی چوارشه‌می داهاتوو سه‌ردانی واشنتن بكه‌ین، له‌وێ گفتوگۆ ده‌كه‌ین كه چۆن مامه‌ڵه‌ی دراو له‌گه‌ڵ كۆمپانیا رووسییه‌كان بكه‌ین، چونكه ئێسته رووسیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا سزا ئابووریی له‌سه‌ره، ئه‌و سزایانه رێ نادات مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا رووسییه‌كان به دۆلار بكه‌ین.
له‌باره‌ی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا، وه‌زیره‌كه‌ی عێراق گوتوویه‌تی، هه‌ڵوێستی عێراق له‌باره‌ی جه‌نگه‌كانه‌وه روونه، پێمان گرنگه هه‌ردوولا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و كێشه‌كانیاان چه‌ره‌سه‌ر بكه‌ن، ده‌بێ ئه‌و ته‌نگژه‌یه به گفتوگۆ كۆتایی پێ بهێنرێت.