ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان /پارتی/ رای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵبژاردن مافێكی ئاسایی هاووڵاتییانه و پێویسته له‌مساڵدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، هه‌رچه‌ند لایه‌نه سیاسییه‌كان ناكۆكییان له نێواندا هه‌یه له‌باره‌ی پێكهاته‌كان.
ئێسته له هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێ كردووه، پارتی دیموكراتی كوردستان سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێسته كێشه‌ی بۆ دروست كردووه، یه‌كێتییه كه رۆژی بیانوویه‌ك بۆ دواخستنی ده‌هێنێته‌وه.
موحسین دۆسكی ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان /پارتی/، بۆ "وشه" گوتی، په‌رله‌مانی كوردستان به ناچاری ساڵێك ته‌مه‌نی خۆی درێژ كرده‌وه به‌هۆی كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌مساڵدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناكۆكیی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان قووڵن، قورسه له‌مساڵیشدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
روونیشی كرده‌وه كه لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تیش پارتی و یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌نجامێك، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌نگاو بنێن، دۆخی په‌رله‌مانیش ئاسایی ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی پارتی و یه‌كێتی له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان نزیكی یه‌ك نه‌بن و نه‌گه‌نه رێككه‌وتنێك، ئه‌وا پهلهمانیش ناتوانێت رۆڵی سه‌ره‌كی خۆی ببینێت.
به گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، به رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار ده‌كرێته‌وه و كۆمسیۆنیش كارا ده‌بێته‌وه.
جیا له‌وه‌ی بیانووی یاسای هه‌ڵبژاردنه كه یه‌كێتی بیانوو به كۆمسیۆن و كورسی پێكهاته‌كانیش ده‌گرێ، ئه‌وه‌یش بووه‌ته هۆكار تا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوابخرێ.
وشه/ سولین سلێمان