به‌مدواییانه توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ریخستووه، تێكچوونی كۆئه‌ندامی هه‌رس به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی ڕیخۆڵه، ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاتر ده‌كات، به‌مه‌ش مه‌ترسیی مردن زیاتر ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی "
ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، زانایانی زانكۆی ئۆكسفۆرد ڕایان گه‌یاند، كێشه باوه‌كانی ڕیخۆڵه، ڕه‌نگه نه‌خۆش تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بكات.
نه‌خۆشیی تێكچوونی هه‌رسكردن له 100 كه‌سدا یه‌كێك تووشی ده‌بێت له به‌ریتانیا كه زیان به ڕیخۆڵه ده‌گه‌یه‌نێت، جه‌سته‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری ده‌بێت به‌رانبه‌ر به گلۆتین كه پرۆتینێكه له ناندا هه‌یه، ئه‌میش ده‌بێته هۆی سكچوون و ئازاری سك و ئاوسانی.
نه‌خۆشیی تێكچوونی هه‌رسكردن، به نه‌خۆشییه به‌رگرییه خۆكاره‌كان ده‌ناسرێت
لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوو ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، پێوه‌ندییه‌ك هه‌یه له نێوان تێكچوونی كۆئه‌ندامی هه‌رس و زیادبوونی مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه ئه‌و كه‌سانه كێشه‌ی تری ته‌ندروستییان هه‌یه وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، به‌رزیی كۆلیسترۆڵ و قه‌ڵه‌وی.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران سوودیان له داتای نه‌خۆشخانه‌كانیان وه‌رگرتووه، بۆ شیكردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه ته‌ندروستییه‌كانی نزیكه‌ی 470 هه‌زار به‌ریتانیی ته‌مه‌ن 40-69 ساڵ له ماوه‌ی چوار ساڵدا.
ئه‌مه‌ش ده‌ریخستووه كه كێشه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان، وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ، ساڵانه له هه‌زار كه‌سدا نۆ كه‌س تووش ده‌بن كه كێشه‌ی تێكچوونی هه‌رسیان هه‌یه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه باری ته‌ندروستییان باش بێت، یان قه‌ڵه‌و نه‌بووبن و هیچ كیشه‌یه‌كی ته‌ندروستییان نه‌بوو، ڕه‌نگه ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی ڕیخۆڵه هه‌ر مه‌ترسییان بۆ دروست بكات له تووشبوونیان به جه‌ڵته‌ی دڵ.
نه‌خۆشیی تێكچوونی هه‌رسكردن، به نه‌خۆشییه به‌رگرییه خۆكاره‌كان ده‌ناسرێت، كاتێك ڕوو ده‌دات كه سیستمی به‌رگری له‌ش، نه‌توانێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ماده‌ی ناو گلۆتین بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر جه‌سته ده‌یبینێت و هێرش ده‌كاته سه‌ری، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تێكچوونی شانه‌كانی ڕیخۆڵه و دروستبوونی برین و هه‌وكردن له‌ناویاندا.
له‌كاتی تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه، ده‌بێ نه‌خۆش دوور بكه‌وێته‌وه له خواردنی هه‌ر شتێك كه گلوتینی تێدابێت، وه‌ك نان و مه‌عكه‌رۆنی و زۆر له دانه‌وێڵه و خواردنه ئاماده‌كراوه‌كان كه له ئارد دروست كراون، هه‌ندێك جاریش زۆر له تووشبووان پێویستیان به خواردنی ده‌رمان هه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و نه‌خۆشییه.