یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و هێزه سیاسییه‌یه كه به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانی، ناتوانێ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت. به‌رپرسێكی پارتیش ده‌ڵێ، تاكه حزب ئاماده و ساز بێت بۆ هه‌ڵبژاردن، ته‌نیا پارتییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی شوبات، فازڵ به‌شاره‌تی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت ئاماده‌ی ته‌واوی هه‌یه، ته‌نیا پارتییه، لایه‌نه‌كانی تر بیانووی جۆراوجۆر ده‌هێننه‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه نه‌كردنی هه‌ڵبژاردن له زیانی كوردستانه، شه‌رعییه‌تی هه‌ر لایه‌نێك له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت، دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و پرۆسه‌ی سیاسییه.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، یه‌كێتی نایانه‌وێت بێنه پێشه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن، هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت كێشه بۆ هه‌ڵبژاردن دروست بكات، دژایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شه‌رعییه‌تی كوردستان ده‌كات.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه پارتی ئاماده‌سازیی بۆ هه‌ڵبژاردن كردووه، له‌م ماوه‌یه سه‌رۆكی هه‌رێم ڕۆژی هه‌ڵبژاردن یاری ده‌كات، هه‌ر لایه‌نێك نایه‌وێ بێته ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ڕای گشتیی لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز هه‌ورامی