به ناوی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان، قوباد تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێ زه‌وییه‌كی گرانبه‌ها بفرۆشێت، به‌ڵام خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخان رای ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و كاره‌ی ئه‌و ده‌یكات ره‌وا نییه و متمانه‌ی نییه كه نیوه‌ی پاره‌كه‌ی ناخاته گیرفانییه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "شارپرێس" كه ئۆفیسه‌كه‌ی له سلێمانییه، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاوی كرده‌وه كه قوباد تاڵه‌بانی زه‌ویه‌كی گرانبه‌ها ده‌فرۆشرێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان و به‌شێكیشی بۆ خزمه‌تگوزاریی سلێمانی ته‌رخان ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئاماژه‌ی به‌نرخ و زه‌وییه‌كه نه‌كردووه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێ، خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخان بێ متمانه‌ن له‌وكاره و ده‌ڵێن، راسته ده‌یفرۆشێ، به‌ڵام ره‌نگه به‌شێكی كه‌می پاره‌كه‌ی خه‌رج بكات و ئه‌وه‌ی تری بخاته گیرفانییه‌وه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به چاره‌سه‌ری داناوه
شاند جه‌لال چالاكێكی ده‌ربه‌ندیخانه و ده‌ڵێ، ئه‌مڕۆ له فه‌یسبووكی عه‌لی حه‌مه‌ساڵحه‌وه زانیمان كه كارێكی له‌مشێوه‌یه ده‌كرێ و دواتر بڵاو كرایه‌وه كه قوباد تاڵه‌بانی ئه‌و كاره‌ی كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌كه شه‌فاف نه‌بێت ئه‌وه گومانی تێدا نییه كه نیوه‌ی زیاتری پاره‌كه ده‌خه‌نه گیرفانی خۆیانه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی قوباد تاڵه‌بانی، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به چاره‌سه‌ری داناوه و نووسیویه‌تی" گه‌یشتینه ئه‌نجام بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان".
حه‌مه‌ساڵح سوپاسی قوباد تاڵه‌بانی كردووه، به‌ڵام خه‌ڵك له كۆمێنتی فه‌یسبووكه‌كه‌یه‌وه به ته‌واوی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌كه‌ن و وه‌ك "ده‌ڵاڵ" ناوی ده‌هێنن. یه‌كێك له كۆمێنته‌كان بۆی نووسیوه، له بری ئه‌وه‌ی پشتگیری ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی سنووره‌كه بكه‌یت و ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دابین بكرێ، به‌ڵام پشتگیری فرۆشتنی زه‌وی ده‌كه‌ی كه تۆیش نازانی پاره‌كه‌ی چی لێ دێ؟.
له‌به‌رانبه‌ر شاردنه‌وه‌ی سپی كردنه‌وه‌ی پاره و ناردنی بۆ ئێران و ده‌یان كه‌تنی تر، قوباد تاڵه‌بانی ده‌ستی بۆ هه‌موو كارێك بردووه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یكات، لای رای گشتیی هه‌ڵوێسته‌كانی ناشارێته‌وه كه چۆن بووه به بار به‌سه‌ر خه‌ڵك و حكوومه‌ته‌وه.