لە ماوەی رابردوودا مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆمەڵێک کۆڕبەند و لووتکەی دیپلۆماسیدا بەشداری کردووە و هەرێمی کوردستان نەک وەک هەرێمێک بەڵکوو وەک دەوڵەتێک خۆی دەرخستووە. زوبێر ره‌سووڵ پسپۆڕی بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه" باس له گرنگیی هەنگاوە دیپلۆماسییەکانی سەرۆکی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ئاستی نێودەوڵەتیی و ناوچەیی ده‌كات و پێی وایە له زۆر ڕووه‌وه ده‌توانێت سوود له‌م دیپلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییانه ببینێت، جگە لەمە چونكه هه‌رێمی كوردستان دەوڵەت نییە زۆر زیاتر پێویستی بەو پاڵپشتییە نێودەوڵەتییە هەیە و پێگەیەکی بەهێزتر به هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌خشێت.
گرنگی ئاماده‌بوونی، سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان له چالاكییه نێوده‌وڵه‌تییەکان چییه و چۆن ده‌توانێ ئه‌م سه‌كۆ نێوده‌وڵه‌تییانه بۆ پێگه‌ی دیپلۆماسی و سیاسیی خۆی به‌كار بهێنێت؟
ئاماده‌بوونی هه‌رێمی كوردستان له‌م چالاكییه نێوده‌وڵه‌تییانه گرنگه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی نییه و ئه‌م ده‌رفه‌رتانه زیاتر بۆ ده‌وڵه‌تان ده‌ڕه‌خسێت كه له‌وانه‌یه به‌هۆی به‌هێزیی پێگه‌یانه‌وه پێویستیان نه‌بێت، یان ده‌وڵه‌ت هه‌یه 20 ساڵه نه‌یتوانیوه له‌م پێوه‌ندییانه به‌شدار بێت، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی Defacto state"ـه، واته ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵام هه‌موو سیفاتێكی ده‌وڵه‌تی تێدایه، پێویستی به‌م شوێنانه هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م چالاكییه دیپلۆماسی و سیاسییانه به‌كار ده‌هێنێت بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی دیپلۆماسی و سیاسیی خۆی له پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
هه‌رێمی كوردستان جار هه‌یه ناتوانێت له هه‌ندێك پێوه‌ندی وه‌ك عێراق مامه‌ڵه بكات له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام ئاماده‌بوونی هه‌رێمی كوردستان له‌م شوێنانه واده‌كات ئێمه ده‌ركه‌وین وه‌ك هه‌رێمی كوردستان و بتوانین پێوه‌ندییه‌كانمان په‌ره پێ بده‌ین، چی له ڕووی دیپلۆماسی یان ئابووری له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی عێراق. بۆیه هه‌ر چالاكییه‌كی دیپلۆماسی و سیاسی بۆ ده‌وڵه‌تێك چه‌ند گرنگ بێت، بۆ هه‌رێمی كوردستانیش ده هێنده گرنگه.
چۆن ده‌توانێ له ڕووی ئابوورییه‌وه سوودیان لێ ببینێت؟
هه‌رێمی كوردستان له كۆمه‌ڵێك بواره‌وه ده‌توانێت سوود له‌م ده‌رفه‌تانه ببینێت، هه‌ندێك جار ده‌توانێت له ڕووی سیاسییه‌وه سوودی لی ببینێت یان له ڕووی ئاسایشه‌وه یاخۆ ئابووری. بۆ نموونه په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپا، یان له ڕووی ئاسایشه‌وه له‌گه‌ڵ ناتۆ و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی كه‌نداو. له زۆر ڕووه‌وه ده‌توانێت سوود له‌م پێوه‌ندییانه ببینێت و ده‌كرێ له سه‌ره‌تادا له ڕووی سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه بێت، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی وه‌ك گوتمان هه‌رێمی كوردستان Defacto state"ـه، ئه‌و هه‌رێمانه‌ی به‌م شێوه‌ن ئه‌وا هه‌وڵ ده‌ده‌ن سوود له چالاكییه دیپلۆماسییه‌كان ببینن بۆ به‌هیزكردنی پێگه‌ی خۆیان.
هه‌روه‌ها زۆربه‌ی چار له‌م شوێنانه چه‌ندان كۆبوونه‌وه و چاوپێكه‌وتن ده‌كرێت، له ده‌ره‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنه سه‌ره‌كییه‌كه، بابه‌تێك ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆڕبه‌نده‌كه - كۆبوونه‌وه‌كه‌یه، یان كۆبوونه‌وه‌ی لابه‌لا ده‌كرێت كه پێی ده‌ڵێن Side meetings"، له‌م میتینگانه ده‌كرێت پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كان باس بكرێن و كۆمپانیاكان هان بدرێن له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهێنان بكه‌ن له بواری وزه و كشتوكاڵ و هتد... كه ده‌توانێ سوودیان لێ ببینێت، یان ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی هه‌لی كار بۆ بێكاران له هه‌رێمی كوردستان و پشتگیریكردنی گه‌نجان و له‌ناوبردنی هۆشبه‌ره‌كان .یان ڕێكخراوه ناده‌وڵه‌تییه‌كان له بواری په‌ره‌پێدانی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن، ڕووبه‌ڕووی سه‌رپێچییه‌كان ببنه‌وه.
كه‌واته له‌سه‌ر دوو ئاسته‌وه ده‌توانێ سوود له‌م سه‌كۆ دیپلۆماسییانه ببینێت وه‌ك:
ئاستی یه‌كه‌م: په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان بۆ سوودوه‌رگرتن له هاوكارییه‌كان له ڕووی ئابووری و سیاسی.
ئاستی دووه‌م: له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه ناده‌وڵه‌تییه‌كان ڕێكبكه‌ون، چی كۆمپانیا بێت یان ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كان به هاوئاهه‌نگیكردن و هاندانیان، چونكه له‌وانه‌یه به‌شێكیان شاره‌زایی و زانیاری‌یان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت، بۆیه به‌شداریكردن له‌م سه‌كۆ نێوده‌وڵه‌تییانه، ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره پێوه‌ندییانه.
ئه‌و پرسانه چین له‌م سه‌كۆ نێوده‌وڵه‌تییانه باس ده‌كرێن؟
ئه‌و سه‌كۆ نێوده‌وڵه‌تییانه چی كۆڕبه‌ند بن یان كۆبوونه‌وه، زۆربه‌ی جار ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی هه‌یه كه ده‌بێته پرسی سه‌ره‌كی كۆڕبه‌نده‌كه، هه‌موو ساڵێك یان دوو ساڵ جارێك ئه‌نجام ده‌درێت، پرسه‌كانیش بریتین له پرسی ئاسایش- پرسی وزه- پرسی مافه‌كانی مرۆڤ- ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پرسی ژینگه. یان زۆربه‌ی ئه‌و پرس و كێشانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی دنیا ده‌بنه‌وه له‌م شوێنانه باس ده‌كرێن، به حوكمی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له‌م جیهانه و له‌م سیستمه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه هه‌یه، ده‌توانێ به‌شدار بێت به‌پێی قه‌باره‌ی خۆی له دابینكردنی ئاسایشی ئه‌و وڵاتانه و پاراستنی ژینگه، هه‌روه‌ها به‌شێك بێت له‌و ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه ده‌كرێن.
ئه‌گه‌رچی هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێك جار ناتوانێ به‌شدار بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی نییه، به‌ڵام هه‌ندێك جاریش به‌شداریكردن به‌پێی پێگه‌ی ده‌وڵه‌ت نییه به‌هۆی هه‌ندێك بواره‌وه. بۆ نموونه به‌شداریكردن له شه‌ڕی تیرۆر، هه‌رێمی كوردستان هاوكارییه‌كی سه‌ره‌كی بووه له پاراستنی ئاسایشی ئه‌وروپا و دنیا، یان له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان و په‌ره‌پێدانی مافی مرۆڤ، بۆیه ده‌توانێ بۆ ئه‌م بوارانه‌ش سوود له‌م سه‌كۆ نێوده‌وڵه‌تییانه ببینێت. ئێسته قه‌یرانی ئاسایش و شه‌ڕی ئۆكراینا و پرسی ژینگه و پرسی وزه، له بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و كۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تییانه‌ن.