گەنجێك خۆی كوشت

:: AM:11:30:25/02/2023 ‌
گەنجێك دوای دیارنەمانی بۆ دوو مانگ، ڕۆژی پێنجشەم تەرمەكەی دۆزرایەوە، ئەوەیش دوای گەڕانێكی زۆر لەلایەن كەسوكاری و هێزە تەناهییەكان.

ئەمڕۆ شەموو 25ـی شوبات، سەرچاوەیەكی تایبەت بە "وشە"ـی راگەیاند، تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە كە دوو مانگە چارەنووسی نادیار بوو.

زیاتر گوتی، ئەو گەنجە /34 ساڵ/ خەڵكی بارزانە، لە سێی كانوونی دووەمی ئەمساڵ لە ماڵ چووەتە دەرەوە و دیار نەماوە.

باسی لەوەش كرد، كەسوكارەكەی دوای سۆراغێكی زۆر، پێنجشەم ڕابردوو لە باخێكی نزیك شاری هەولێر تەرمی ئەو گەنجەیان بە هەڵواسراوی دۆزیوەتەوە.

دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجە لە كاتێكدایە، مانگێك پێش ئێستە مێرمنداڵێك لە هەولێر بەناوی ئەیووب ون بوو، دوای 11 ڕۆژ گەڕان تەرمەكەی دۆزرایەوە.



وشە - رامیار جەواد