ئه‌و كه‌سانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی نیسانی مۆدێل 2020 به‌ره‌و سه‌ریان پێیه وریابن، چونكه گرفتێكیان هه‌یه كه له شاشه‌ی داشبۆرده‌كه‌ی ده‌ریده‌خات، له‌وانه‌یه له داهاتوودا زیانێكی زۆریان پێ بگه‌یه‌نێت.
ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، كێشه‌یه‌كی باوی كۆمپانیای نیسان له مۆدیلی 2020 بۆ سه‌ره‌وه هه‌یه، زۆربه‌ی كاته‌كانیش كێشه له ''تاقم وایه‌ردا'' روو ده‌دات كه له داشبۆرد ده‌نووسرێت ''Engine malfunction power reduced service now'' ، مانای ئه‌وه‌یه ئۆتۆمبێله‌كه هێزی بزوێنه‌ری له ده‌ست داوه، كه لێشی ده‌خوڕیت دیاره هێزی نییه و ئۆتۆمبێله‌كه كێشی نه‌ماوه.
کێشەیەکی باوە و ئەم شارەزایە هۆشیاریی دەدات
ئه‌وه‌یشی گوت، كاتێك كۆمپیوته‌ری بۆ ده‌كه‌یت زۆرجار ''ئی جی ئاڕ'' ده‌دات كه به‌شێكی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه و كاتێك ئی جی ئاڕیشی بۆ ده‌گۆڕیت، كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نابێت، زۆرجار كێشه‌كه تاقم وایه‌ره، به‌تایبه‌ت كه لێدرانی لای تاقم فیوزی پێشه‌وه‌ی هه‌بێت، بۆیه وریابن و چاره‌سه‌ره‌كه‌یشی له ڕێی ''Diagram''ی كۆمپانیاوه ده‌كرێت.
به‌گشتی كێشه‌كانی ئۆتۆمبێل زۆرن كه زۆرینه‌شیان كاره‌بایین، بۆ كێشه‌یه‌كی له‌م جۆره پێویسته خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كه له‌لای كه‌سانی شاره‌زا گرفته‌كه چاره‌سه‌ر بكات، چونكه كاركردن تێیدا به نه‌زانین، گرفتی زیاتر دروست ده‌كات.