عه‌دنان سۆران كادری یه‌كێك له كۆمیته‌كانی رێكخستنی سنووری چالاكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتییه، به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی نوێی كۆمیته له سلێمانی، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كۆمیته‌وه، به‌نهێنی داوا له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیته و كادرانی رێكخستنه‌كان كراوه، داوا له لێپرسراو و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و به‌رپرسانه، سه‌ردانی كۆمیته‌كان بكه‌ن.
دۆخی ناوخۆیی یه‌كێتی، به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی بافڵ و قوباد و شاناز و سه‌رانی بالاَی ده‌باشان، تادێت خراپتر ده‌بێت
روونیشی كرده‌وه كه دۆخی ناوخۆیی یه‌كێتی، به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی بافڵ و قوباد و شاناز و سه‌رانی بالاَی ده‌باشان، تادێت خراپتر ده‌بێت، سه‌تان كێشه به‌رۆكی كاری رێكخراوه‌یی و كادران و رێكخستنه‌كان و میدیاكانی یه‌كێتی بووه‌ته‌وه، پێمان سه‌یره داوایه‌كی وا بكه‌ین و "شه‌رم ده‌كه‌ین كه به زۆر وه‌ك جاران خه‌ڵك بۆ كۆمیته بانگهێشت بكه‌ین".
ئه‌و كادره‌ی یه‌كێتی زانیاری شهوهیشی نه‌شارده‌وه كه رۆژانه كۆمیته‌كان به‌ره و چۆڵبوونی زیاتر چوون و كه‌س متمانه‌ی به یه‌كێتیی نوێ نه‌ماوه، ئه‌وانه‌یشی دێن مووچه‌خۆرانی حزبی و خانه‌نشینانی حزبین، كه یه‌كێتی له‌سه‌ر بودجه‌ی حكوومه‌ت مانگانه مووچه‌یه‌كی بۆ بڕیونه‌ته‌وه.
عادل كامه‌ران به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌یه‌كی سنووری پارێزگای سلێمانییه، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه دا، له‌م ماوه‌یه‌دا له كاتی ده‌وامی فه‌رمی بووم، پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیم بۆ هات، كه‌سێك بوو و گوتی، "من فلاَنه كه‌سم و پێمان خۆشه بۆ پیرۆزبایی سه‌ردانی كۆمیته بكه‌یت، چونكه به‌پرسی نوێی كۆمیته ده‌ستبه‌كار بووه".
"منیش هه‌ر له‌وێدا ره‌تم كرده‌وه كه ئه‌و كاره بكه‌م و پێم گوت ده‌یان گرفتی بهڕێوهبهرایهتییهكهم هه‌یه، له‌بری چاره‌سه‌ركردنیان، چۆن داوایه‌كی وه‌هام لێ ده‌كه‌ن، به‌راستی بۆتان شه‌رمه من بانگی كۆمیته ده‌كه‌ن بۆ وێنه‌گرتنێك و بلاَوكردنهوهی له فه‌یسبووك". به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كه وای گوت.
له چوارچێوه‌ی راسپارده‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی، مه‌كته‌بی رێكخستن له رێی مه‌ڵبه‌نده‌كانی رێكخستنه‌وه، یه‌كێتی ئاڵوگۆڕی له ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی كۆمیته‌كان كردووه و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسیشی یان ناردووه‌ته‌وه ماڵه‌وه، یان له رێزه‌كانی خۆی به‌بیانووی پشتگیری له لاهوور شێخ جه‌نگی دوور خستووه‌ته‌وه، ئه‌م كاره‌ش نیگه‌رانیی كادران و ئه‌ندامانی كۆمیته‌كانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.