جارێكی تر بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین، كه‌وته هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌شڵه‌ژاوی و دوور له ئه‌ته‌كێتی دیپلۆماسی، چه‌ند قسه‌یه‌كی دووباره و سواوی بۆ هێزه ته‌ناهییه‌كانی یه‌كێتی كرد، ئه‌وه‌ش له‌دوای بێهیوابوونی له‌و ته‌له‌فۆنه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كرد، بۆ قوبادی برای بكرێ و نه‌كرا.
نه‌وزاد محه‌مه‌د كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی، به"وشه"ی راگه‌یاند، نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، ئاگادارن و زانیاریی وردیان هه‌یه كه كاریان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و كادرانی یه‌كێتی كردووه له هه‌موو شار و ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان تا ئه‌مڕۆ له رانیه ئاماده بن، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كاره سه‌ری نه‌گرت و ناچار په‌نا بۆ هێزه ته‌ناهییه‌كان و پۆلیس و ئاسایش و دژه‌تیرۆر و كۆماندۆ براوه و سه‌تان ملیۆن دیناریشی بۆ دابین كرا.
ئه‌و روونی كرده‌وه، چاوه‌ڕێ بوون ئه‌مڕۆ یاده‌كه به حزبی نه‌كرێت، كه‌چی گوێیان له‌قسه‌ی سواو و دووباره بوو كه هیچی نوێی تێدا نه‌بوو، به‌داخه‌وه راستییه‌كی تاڵه كه یه‌كێتی به‌هۆی بافڵ و براكه‌ی و سه‌رانی ده‌باشانه‌وه، له‌وپه‌ڕی داڕووخاندایه و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بینییان ئه‌گه‌ر به‌یانی هه‌ڵبژاردن بێت، یه‌كێتی له‌وه زیاتر ناتوانێ خه‌ڵك كۆ بكاته‌وه.
ئازاد كه‌مال پسپۆڕی زانسته سیاسییه‌كان، بۆ "وشه"، ئاماژه‌ی به‌وه دا، به وردبوونه‌وه له قسه‌كانی ئه‌مڕۆی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له رانیه، چه‌ند راستییه‌ك بینران له‌وانه یه‌كێتی به‌هۆی دابه‌شبوونی به‌سه‌ر چه‌ند باڵێكدا و نیگه‌رانیی سه‌ركرده و كادره دوورخراوه‌كانی له سیاسه‌ته خراپه‌كانی تاكڕه‌ویی بافڵ، ناتوانن بڵێن یه‌ك حزبه و سه‌ركه‌وتووه، چونكه هه‌ر یه‌كێتییه‌كان به‌هۆی نانبڕین و دوورخستنه‌وه تووشی دۆخێكی خراپی رێكخراوه‌یی بوون.
بافل تاڵه‌بانی به ناوهێنانی باوكی و دایكی و هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، شڵه‌ژاوی پێوه دیار بوو
ئه‌و گوتی، بافل تاڵه‌بانی به ناوهێنانی باوكی و دایكی و هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، شڵه‌ژاوی پێوه دیار بوو، له‌لایه‌ك ده‌زانێت كه حزبه‌كه‌ی بۆ كۆنترۆڵ ناكرێ و له لایه‌كی تریشه‌وه ویستی سه‌رنجی كوردانی چوار پارچه‌كه به‌لای خۆیدا رابكێشێت، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ماڵی ناوخۆیی له‌وپه‌ڕی لێكترازانه.
ئازاد كه‌مال ده‌ڵێت، "ئه‌وانه‌ی له‌وێ ئاماده بوون دیار بوو كه پێشتر پێیان راگه‌یه‌نراوه چی بڵێن و چی بكه‌ن، بۆیه یه‌كێتی ئه‌مڕۆ له رانیه جارێكی تر له به‌رده‌م ئه‌ندامان و رای گشتی كوردستان تووشی شكست بوو.''
به‌گوته‌ی ئه‌و پسپۆره سیاسییه، هه‌ڕه‌شه‌كانی بافڵ وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاو وایه و لای كه‌س حیسابی بۆ ناكرێت، یه‌كێتی له دوای رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووزی 2021، چووه‌ته قۆناغێكی خراپی رێكخراوه‌یی و حزبایه‌تی و له‌سه‌ر ئاستی كوردستان پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان باش نییه و به‌ته‌واوی له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش راده‌ستی شیعه‌كان و ئێران بووه.
پێویستە ئاماژە بەو راستییە بکرێ کە خەڵکی رانیە لە یەکێتی تووڕەن و وێڕای بایکۆتکردنی ئەو رێورەسمە نمایشییە، بەشێک لەو کەسانەی کە بەشدارییان کردبوو هەر لەوێ نارەزایەتی خۆیان دەربڕی. یەکێک لەو رووداوە ناڕەزایەتییانە کە دیمەنەکەی تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی، هەڵوێستی کوڕە شەهیدێک بوو کە ناوی باکی لە لیستی شەهیدانی راپەڕین سڕیەوە.