نه‌خۆشییه‌كی تر بڵاو بووه‌ته‌وه كه له پشیله‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، ده‌بێته هۆی دروستبوونی كه‌ڕوو له‌سه‌ر پێست و تووشی هه‌وكردن و برینی ده‌كات. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پشیله‌یان هه‌یه، زیاتر تووشی ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه ده‌بن.
به‌ریتانیا چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كی پێستی دیاری كردووه كه له‌لایه‌ن پشیله‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه یه‌كه‌م حاڵه‌ته له جۆری خۆیدا تا ئێسته، هه‌روه‌ها ئه‌م نه‌خۆشییه له ناوچه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشووره‌وه هاتووه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی "
ده‌یلی مه‌یل"، ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌گمه‌نه‌ی پێست، ده‌بێته هۆی دروستبوونی موو له‌سه‌ر پێست كه تووشی ئازار و خورانی ده‌كات، هه‌روه‌ها پێسته‌كه تووشی هه‌وكردنێكی زۆر و برین ده‌كات. ئه‌م نه‌خۆشییه پێشتر له هیچ شوێنێكی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای باشوور به‌دی نه‌كراوه.
ئه‌م نه‌خۆشییه ئازارێكی زۆر به كه‌سی تووشبوو ده‌داته
سێ به‌ریتانیی تووشبوو باسی ئه‌وه‌یان كردووه كه ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشییه‌كه، وه‌ك ئه‌و كه‌ڕوو و ههوكردنانهیه كه له‌سه‌ر ڕووی پێست به‌دیار ده‌كه‌ون، تووشبوان به‌ده‌ست مووه دروستبووه‌كان و برینه‌كانی شوێنی ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشییه‌كه ده‌ناڵێنن، كه زیاتر له‌سه‌ر پێستی ده‌ست و مه‌چه‌ك و قۆڵ به‌دیار ده‌كه‌ون.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی له به‌ریتانیا ئه‌وه‌یان ڕوون كرده‌وه، ئه‌و سێ كه‌سه تووشبووه له پشیله‌یه‌كه‌وه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون كه خاوه‌نه‌كه‌ی له به‌رازیله‌وه پشیله‌كه‌ی هێنابوو و ماڵیی كردووه، سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش له به‌رازیله‌وه بوو.
دوای ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ ئه‌و سێ كه‌سه، ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه ئه‌نجامه‌كه ئه‌رێنییه و هه‌رسێ كه‌سه‌كه تووشبووی نه‌خۆشیی كه‌ڕووی sporotrichosis brasiliensis"بوونه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م نه‌خۆشییه ئازارێكی زۆر به كه‌سی تووشبوو ده‌دات، به‌ڵام توانرا تووشبووان چاره‌سه‌ر بكرێن به پێدانی چاره‌سه‌ری دژی نه‌خۆشییه‌كه.
سه‌ره‌ڕای ده‌ركه‌وتنی ئه‌م هه‌وكردنه و چه‌ند برینێك له‌سه‌ر پێست، ده‌كرێت هه‌وكردنه‌كه بگوازرێته‌وه بۆ چاو و سییه‌كان و ئێسك و جومگه‌كانی مرۆڤ، هه‌ندێك جار له‌وانه‌یه درێژ ببێته‌وه بۆ ناوه‌ندی كۆئه‌ندامی ده‌مار.
داتاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش ئاماژه‌یان به‌وه داوه، ئه‌م هه‌وكردنه به‌زۆری چه‌ند نیشانه‌یه‌كی مامناوه‌ندی هه‌یه، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ته‌ندروستی دروست ده‌كات، له كاتێكدا دنیا ڕووبه‌ڕووی خێرا گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌بێته‌وه كه گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئاسانتر ده‌كات.