زۆرمان دوای خواردنی هه‌ر ژه‌مێك چیلكه‌ی ددان به‌كار ده‌هێنین بۆ پاككردنه‌وه‌ی نێوان ددانه‌كان، به‌ڵام پزیشكێكی پسپۆڕ هۆشداریی ده‌دات كه ئه‌م كاره نه‌كه‌ین و چیتر چیلكه‌ی ددان به‌كار نه‌هێنین.
دكتۆر هاوار قادر پزیشكی پسپۆڕی ددان، بۆ "وشه" گوتی، زۆر له خه‌ڵك دوای نانخواردن به مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی ددانه‌كانیان، چیلكه‌ی ددان به‌كار ده‌هێنن، پێیان وایه به‌م ڕێیه ددانه‌كانیان پاك ده‌بێته‌وه، ئه‌مه كارێكی دروست نییه و زیانێكی زۆری هه‌یه بۆ ددانه‌كان، چونكه زیان ده‌گه‌یه‌نێت به پووكی ددان و نه‌رمی نێوان ددانه‌كانیش ناهێڵێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كلۆربوونی ددانه‌كان.
پزیشکێکی پسپۆڕ ئەوە ئاشکرا دەکات کە بۆچی نابێ چیلکە بەکاربێت
''بۆ ئه‌وه‌ی دووربی له‌م كێشانه، باشتر وایه چیلكه‌ی ددان به‌كار نه‌هێنیت و له‌بری ئه‌و چیلكه‌یه، هه‌وڵ بده بۆ پاككردنه‌وه‌ی ددانت، په‌تی ددان یان سیواك یا فڵچه به‌كار بهێنیت، چونكه ئه‌وان سوودی زیاتریان هه‌یه كه به پێچه‌وانه‌وه چیلكه زیانی هه‌یه''. ئه‌م پزیشكه وای گوت.
پاكڕاگرتنی ددان و ناو ده‌م كارێكی قورس نییه، بۆ ئه‌مه‌یش باشترین كار ئه‌وه‌یه دوای هه‌ر ژه‌مێك ده‌م و ددانت بشۆی و به په‌تی تایبه‌ت نێوان ددانه‌كان خاوێن بكه‌یته‌وه و دووربی له به‌كارهێنانی چیلكه‌ی ددان.