جه‌رجیر یه‌كێكه له گرنگترین سه‌وزه گه‌ڵاداره‌كان كه هه‌ندێك كه‌س له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كانی نانخواردن یا به‌شێوه‌ی تر ده‌یخۆن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی تامه‌كه‌ی و سووده ته‌ندروستییه‌كانی، به‌و پێیه‌ی كۆمه‌ڵێك ماده‌ی خۆراكی به‌سوود له‌خۆ ده‌گرێت.
له‌م بابه‌ته‌دا"
The Consulto" پێداچوونه‌وه به سووده‌كانی زه‌یتی جه‌رجیر بۆ قژ ده‌كات كه چه‌ندان سوودی هه‌یه، یه‌كێك له سووده‌كانی ئەوەیە هه‌ڵوه‌رینی قژ ڕاده‌گرێت.
زه‌یتی جه‌رجیر قژ شێ‌دار ده‌كات
سووده‌كانی زه‌یتی جه‌رجیر بۆ قژ
دكتۆر ئیمان سه‌نه‌د پزیشكی پسپۆڕی پێست و چاره‌سه‌ری به له‌یزه‌ر له كۆلێژی پزیشكی زانكۆی بنها ڕای گه‌یاند، زه‌یتی جه‌رجیر كاریگه‌ریی باشی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستیی قژ، سووده‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ن:
هانده‌رێكی باشی گه‌شه‌ی قژه
زه‌یتی جه‌رجیر چه‌ندان ماده‌یه‌كی خۆراكی دیاریكراوی تێدایه، وه‌ك ڤیتامین و كانزاكان كه هانی پێستی سه‌ر ده‌ده‌ن بۆ ڕواندنه‌وه‌ی قژ، به‌و پێیه‌ی كه ماده‌ی بێتا كارۆتینی تێدایه و سوڕی خوێن له قژدا زیاد ده‌كات، پێستی سه‌ر به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه.
هه‌ڵوه‌رینی قژ كه‌م ده‌كاته‌وه
مه‌ساجكردنی پێستی سه‌ر به زه‌یتی جه‌رجیر، وا ده‌كات تاڵه‌كانی قژ به‌هێزتر بن، هه‌روه‌ها درێژی و پته‌وی تاڵه‌كان زیاد ده‌كات.
كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌وكردنی پێستی سه‌ر
به‌كارهێنانی زه‌یتی جه‌رجیر بۆ پێستی سه‌ر، به‌ره‌نگاری ئه‌و به‌كتریایانه ده‌بنه‌وه كه پێستی سه‌ر تووشی هه‌وكردن ده‌كه‌ن، وه‌ك سه‌ده‌ف و ئه‌كزیما و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه جه‌رجیر ماده‌ی زینك و گۆگرد و دژه ئۆكسانی تێدایه.
شێداركردنی قژ
زه‌یتی جه‌رجیر قژ شێ‌دار ده‌كات، به‌و پێیه‌ی ڤیتامین Cی تێدایه كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش پێكهاته‌ی ڕه‌گی قژ باشتر ده‌كات و له وشكبوونه‌وه ده‌یپارێزێت.
چۆن زه‌یتی جه‌رجیر بۆ قژ به‌كار دێت؟
له‌باره‌ی شێوازی به‌كارهێنانی زه‌یتی جه‌رجیر، پزیشكی پێست ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه، ده‌بێت به زه‌یته‌كه مه‌ساج بۆ پێستی سه‌ر بكه‌یت و بۆ ماوه‌ی 30 بۆ 40 خوله‌ك به سه‌رته‌وه بهێڵیته‌وه، پاشان به ئاوی شله‌تێن به باشی بیشۆ و ئینجا وشكی بكه‌ره‌وه تا به‌باشی سوودی لێ ببینی.