پۆلیسی هه‌ولێر رای گه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی به‌نزینی له ئۆتۆمبێل ده‌كرد و پاره‌ی نه‌ده‌دا، گیرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 13ی ئادار، پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان/ نووسینگه‌ی خه‌بات، تۆمه‌تبارێكیان به ناوی (ك. م. م) گرتووه، كه له به‌نزینخانه پاش تێكردنی به‌نزین پاره‌ی نه‌ده‌دا و ڕایده‌كرد.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا گیرا له جۆری (میتسۆبوشی / گڵاند) و تۆمه‌تباریش به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده 446 له یاسای سزادان ڕاگیرا.