به‌پێی ئامارێكی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان كه ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌نرا، له ساڵی 2022دا نزیكه‌ی 14 هه‌زار حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران تۆمار كراوه و به‌راورد به 2021 حاڵه‌ته‌كان به رێژه‌ی 19% زیادی كردووه، سه‌یر ئه‌وه‌یه له دوای هۆكاری نه‌گونجانی هاوسه‌ران له‌گه‌ڵ یه‌كتر، داوێنپیسی سه‌ره‌كیترین هۆكاری جیابوونه‌وه‌یه له هەولێر.
ساڵی 2021 له هه‌رێمی كوردستان، 11 هه‌زار و 699 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه تۆمار كرابوو، به‌ڵام له ساڵی 2022دا ژماره‌كه بۆ 13 هه‌زار و 967 حاڵه‌ت زیادی كردووه. رێژه‌ی جیابوونه‌وه له كوردستان له ساڵی 2022 به‌راورد به ساڵێك پێشتر به رێژه‌ی 19% زیادی كردووه.
له پارێزگای هه‌ولێر حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه له چوار هه‌زار و 43 حاڵه‌ته‌وه بۆ پێنج هه‌زار و 645 حاڵه‌ت زیادی كردووه. ئه‌مه ده‌ریده‌خات حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه له هه‌ولێر نزیكه‌ی 40% زیادی كردووه كه رێژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره.
له كۆی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه لە هەولێر، هه‌زار و 283 حاڵه‌تیان هۆكاری له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان بۆ نه‌گونجانی هاوسه‌ران له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دادگاكان ده‌ستنیشانیان كردووه. له دوای ئه‌م هۆكاره داوێنپیسی یان ''خیانه‌تی زه‌وجی'' دێت كه هۆكاره له هه‌زار و 23 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه.
ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م هۆكارێكی تری جیابوونه‌وه‌یه له كوردستان
ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م هۆكارێكی تری جیابوونه‌وه‌یه له كوردستان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی 756 خێزان پێوه‌ندی به‌و هۆكاره‌وه هه‌یه.
هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی 508 حاڵه‌ت، هۆكاری ئابووری 326 حاڵه‌ت، جیاوازیی ته‌مه‌ن 423 حاڵه‌ت، نه‌زۆكی 102 حاڵه‌ت، نه‌بوونی ماڵی جیا 678 حاڵه‌ت، ژنی دووه‌م 131 حاڵه‌ت، تووشبوونی یه‌كێكیان به نه‌خۆشی 63 حاڵه‌ت، هۆكاری ئاینی سێ حاڵه‌ت و 349 حاڵه‌تی تریش به هۆكاری جیاوازی تر جیا بوونه‌ته‌وه.
لێكدانه‌وه‌ی ئاماره‌كه بە گشتی لە هەرێمی کوردستان ده‌ریده‌خات له ساڵی 2022دا دوو هه‌زار و 268 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه زیادی كردووه. به‌و پێیه حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه له ساڵی 2022دا به رێژه‌ی 19% زیادیان كردووه.
له سلێمانی ژماره‌كه له چوار هه‌زار و 767 حاڵه‌ته‌وه بۆ پێنج هه‌زار و 533 حاڵه‌ت زیادی كردووه. به‌وپێیه جیابوونه‌وه‌ی له‌و پارێزگایه له ساڵی 2022 به‌راورد به ساڵی 2021 به رێژه‌ی 16% زیادی كردووه.
جیابوونه‌وه‌كان له ساڵی 2022 به‌راورد به 2021، له دهۆك به رێژه‌ی نزیكه‌ی 11% زیادی كردووه
له دهۆك حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه له هه‌زار و 796 بۆ هه‌زار و 992 زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات جیابوونه‌وه‌كان له ساڵی 2022 به‌راورد به 2021، له دهۆك به رێژه‌ی نزیكه‌ی 11% زیادی كردووه و دۆخی ئه‌و پارێزگایه له هه‌ولێر و سلێمانی زۆر باشتره. لەو پارێزگایە 87 حاڵەتی پێوەندی بە داوێنپیسی هەبووە و زۆربەی حاڵەتەکان پێوەندییان بە نەگونجان هەیە.
به پێچه‌وانه‌ی شوێنه‌كانی تری كوردستان، له كه‌ركووك/گه‌رمیان حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه‌ی له هه‌زار و 93 حاڵه‌ت بۆ 797 حاڵه‌ت كه‌می كردووه، به‌و پێیه دیارده‌ی جیابوونه‌وه به رێژه‌ی 27% كه‌می كردووه.
ئاماره‌كان ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن كه داوێنپیسی بووه‌ته دیارده‌یه‌كی قێزه‌ون، خه‌ریكه خێزانه‌كان له‌به‌ر یه‌كتر هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و ناوه‌نده ئه‌كادیمی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌كان، پێویست ده‌كات گرنگیی زیاتر به هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و به‌هاكانی داوێنپاكی بده‌ن.