لە كۆبوونەوەی سعودیە و رووسیا لەبارەی نەوت،ـ نرخەكەی بەرێژەی 1.89% بەرز كردەوە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 75.08 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا.
ئەمڕۆ هەینی 17ی ئادار، نرخی نەوتی برێنت بۆ 75.08دۆلار بەرزبوویەوە و نرخی نەوتی تكساسیش بە 68 دۆلار مامەڵەی پێوە كراوە.
نرخی نەوتی برێنت بەرێژەی 1.89% بەرزبووەتەوە و نرخی نەوتی تكساسیش بەرێژەی 1.82% بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی ئەمڕۆی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە ئەمیر عبدولعەزیز بن سەلمان وەزیری نەوتی سعودیە و ئەلیكساندەر نۆفاك جێگری سەرۆك وەزیرانی رووسیا لە سعودیە كۆ بوونەوە، بۆ گفتوگۆ كردن لەبارەی هەڵبژاردنی باشترین بژاردە بۆ جێگیر كردنی نرخی نەوت.
نرخی نەوت لە ماوەی هەفتەی رابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و نرخەكەی بە 70 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرا.
هۆكارەكانی دابەزینی نرخی نەوت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان و دووباره به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوودی بانكی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه. هۆكارێكی تری شكانی بازاڕی نه‌وت پێوه‌ندیداره به مایه‌پووچبوونی بانكێكی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكا به ناوی سیلیكۆن لی.
رێككه‌وتنی ئێران و سعوودیه و ئه‌گه‌ری خستنه‌ڕووی زیاتری نه‌وت به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئێران، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت هه‌بووه كه به هۆكاری سێیه‌م هه‌ژمار ده‌كرێت.
هەورەها پێشتر له ژێر كاریگه‌ریی كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی چین، نرخی نه‌وت هه‌ڵكشابوو و ته‌نانه‌ت پێشبینی ئه‌وه كرابوو زیاتر به‌رز ببێته‌وه.
به‌های نه‌وت له نیوه‌ی دووه‌می شوباتی ساڵی 2022ه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جه‌نگی ئۆكراینا، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا و به‌گشتی له زۆربه‌ی مانگه‌كانی ساڵی رابردوودا، نه‌وت له سه‌رووی 90 دۆلار فرۆشرا و هه‌ندێك هه‌فته سه‌رووی 130 دۆلاریشی تۆمار كرد، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی ساڵ بۆ خوارووی 85 دۆلار دابه‌زی.