پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق رادەستی ئەنجوومەنی نوێنەران كرا

:: PM:12:08:17/03/2023 ‌
پڕۆژەیاسای بودجە، رادەستی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە، گوتەبێژی حكوومەتی عێراق رای دەگەیەنێت، چەندان مادەی و بڕگەی نوێ لە خۆ دەگرێت كە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان و گەشەپێدان و باشتركردنی ژێرخان بۆ هاووڵاتییان گرنگن.

ئەمڕۆ هەینی 17ی ئادار ، باسم عەوادی گوتەبێژی حكوومەتی عێراق، بە میدیای فەرمی دەوڵەتی راگەیاندووە، كە پڕۆژەیاسای بودجەی 2023-2025 رادەستی پەرلەمانی عێراق كرا.

گوتەبێژی حكوومەتی عێراق روونی كردووەتەوە كە پڕۆژەیاساكە، چەندان مادەی و بڕگەی نوێ لە خۆ دەگرێت كە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان و گەشەپێدان و باشتركردنی ژێرخان بۆ هاووڵاتییان گرنگن.

هەروەها دوێنێ، "وشە" بڵاوی كردەوە كە بڕیارە بەر لە چەژنی رەمەزان، پڕۆژە یاسای بودجە لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسند بكرێ.

لە دوای پێنج مانگ لە ئامادەكاری پڕۆژەیاسای بودجە 2023، رۆژی 13ی ئادار ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پڕۆژەیاسای بودجەی بۆ ساڵەكانی 2023 تا 2025 پەسند كرد، قەبارەی بودجە نزیكە لە 200 ترلیۆن دینار، نرخی نەوت بە 70 دۆلار دیاری كراوە، بەپێی گوتەی نوێ عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی، نزیكەی 60 ترلیۆن دینار كورتهێنانە. 

هاوكات پشكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاساكەدا بە 12.67 جێگیر كراوە، تا ئەوكاتەی سەرژمێری لە عێراق دەكرێ.


وشە - زریان تەها