واست... لە رووداوێكی هاتوچۆدا هەشت كەس گیانیان لە دەست دا

:: PM:10:26:17/03/2023 ‌
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ رای گەیاند كە هەشت كەس لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئەڵتیما لە واست گیانیان لە دەست داوە.

لە بەیاننامەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە هاتوە، ئەمڕۆ هەینی 17ی ئاداری 2023 لە شارەدێی سوێرە لە پارێزگای واست لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی نیسان ئالتیما هەشت كەس گیانیان لە دەستداوە كە لە ناویاندا منداڵێك هەیە.

لە بەیاننامەكە روونكراوەتەوە كە هۆكاری رووداوەكە بەهۆی تیژڕۆییەكی زۆرەوە بووە كە بووەتە هۆی وەرگەڕانی و دواتریش كەوتووەتە ناو ئاوی رووبار.
لە بەیاننامەكەی هاتوچۆدا هاتووە، تكا لە شۆفێران دەكەین پابەندی رێنویەكانی هاتوچۆبن و لە لێخوڕیندا تیژڕۆیی نەكەن.


وشە - تایبه‌ت