ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی وشه‌ی بادینان به‌كار ده‌هێنن بۆ گیراوه‌كان، وه‌ك تانجی وان كه نێچیر بۆ ئاغاكانیان راو ده‌كه‌ن، كه ناتوانن گه‌نده‌ڵیی خۆیان بشارنه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی ئادار، سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ''وشه''ی راگه‌یاند، به‌كارهێنانی وشه‌ی بادینان بۆ گیراوانی بادینان ناشیرین و قێزه‌ونه، ئه‌و جۆره به‌كارهێنانه خوازراوه و دروستكراوه، كه‌سانێك به‌كاری ده‌هێنن كه ئه‌ڵقه له گوێن، ئه‌وانه‌ن كه له هه‌موو شتێكی خراپ تێوه‌گلاون.
به‌كارهێنانی بادینان بۆ گیراوان دروستكردنی ناوچه‌گه‌رییه
هه‌روه‌ها گوتی، به‌كارهێنانی بادینان بۆ گیراوان دروستكردنی ناوچه‌گه‌رییه، له سلێمانی و هه‌موو ناوچه‌كانی تر كه‌م خه‌ڵك گیرا، بۆچی به ئاسایی به‌ناوی خۆیان ناویان ده‌برا، به‌ڵام بۆ گیراوانی بادینان له‌بری ناوی خۆیان، ناوی بادینان به‌كار دێنن، كاری تێكده‌ری و گه‌نده‌ڵیی به‌و ''وشه''یه ناشارێته‌وه.
به‌گوته‌ی هه‌ركی، ئه‌وه به مانای زاراوه‌ی جیاواز دێت، واته ئامانجی سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌یه دووفاقی و دووبه‌ره‌كی و ناوچه‌گه‌رایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن، ئه‌مه‌ش خه‌ونێكه وه‌ك هه‌موو خه‌ونه گڵاوه‌كانی تریان ده‌چێته گۆڕ، چونكه ئه‌وانه‌ی ئه‌م ئاوازانه ده‌خوێنن، وه‌كو تانج، نێچیر بۆ ئاغاكانیان راو ده‌كه‌ن.
وشه/ تایبه‌ت