مه‌سروور بارزانی‌ و نوێنه‌ری‌ وڵاتانی‌ دنیا له‌ چیای‌ كۆڕه‌ك ده‌بن

:: PM:02:59:18/03/2023 ‌
بڕیاره‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی‌ ئادار، به‌ ئاماده‌بوونی‌ مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان و نوێنه‌ر و باڵوێزی‌ وڵاتان له‌ چیای‌ كۆڕه‌ك، به‌ بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ ئادار و نه‌ورۆز ئاهه‌نگێك به‌ڕێوه‌ بچێ.
 
ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 83 باڵوێز و نوێنه‌ری‌ وڵاتانی‌ دنیا بۆ به‌شداریكردن له‌ ئاهه‌نگی‌ نه‌ورۆز گه‌یشتنه‌ هه‌ولێری‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

سه‌عات شه‌شی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ، به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ باڵوێز، كونسوڵ، نێرده‌ و نوێنه‌ر و دیپلۆماتی وڵاتانی دنیا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئاهه‌نگی پێشوازیكردن له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی، له‌ چیای كۆڕه‌ك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.



وشە - وشه‌