جاشێك كه ڕۆڵێكی كارای له سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا هه‌بووه، له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه كوژرا.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، ئه‌نوه‌ر عه‌زیزی ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی و فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی به‌سیجی گوێكته‌په‌ی مه‌هاباد، له ماڵی خۆیدا و له‌لایه‌ن كه‌سانێكی چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه كوژراوه.
ئه‌نوه‌ر عه‌زیزی خه‌ڵكی گوندی "تازه‌كه‌ند"ی سه‌ربه ناوچه‌ی شاماتی مه‌هاباده و دوای ده‌ستڕێژ، 12 فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و كوژراوه.
تا ئه‌م ساته میدیاكانی ئێران هیچ هه‌ڵوێستێكیان له‌سه‌ر كوژرانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سوپای پاسداران نه‌بووه
تا ئه‌م ساته میدیاكانی ئێران هیچ هه‌ڵوێستێكیان له‌سه‌ر كوژرانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سوپای پاسداران نه‌بووه و هیچ حزب و لایه‌نێكی كوردستانی به‌رپرسیارێتیی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
پێویسته بگوترێ ئه‌و جاشه وه‌ك یه‌كێك له فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی سوپای پاسداران، ده‌ستی هه‌بووه له سه‌ركوت و كوشتنی خه‌ڵكی مه‌هاباد له میانه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی شه‌ش مانگی رابردوو.
له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینادا له شاری مه‌هاباد لانی كه‌م 13 هاووڵاتی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه حكوومه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كوژراون، هه‌روه‌ها سه‌تان كه‌سیش بریندار بوون و جیا له‌وانه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه سه‌تان كه‌س ڕفێندراون و ئه‌شكه‌نجه دراون.